- ئاگرێکیک لە #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#ەوە، تەشەنەی کردووە، گەیشتووەتە گوندەکانی نزیک شاری #هەڵەبجە# و تا ئێستا ئاگرەکە نەکوژاوەتەوە.
-بە مەبەستی پشتگیری خەڵکی #عەفرین# و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر عەفرینی #ڕۆژئاوای کوردستان#، لە #سلێمانی# ڕێپێوانێکی جەماوەریی بەڕێوەچوو.
- کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مەلالا یوسفزا فەند، تێیدا مەلالە وتی هەوڵ دەکەم لەڕگەی ڕێخراوەکەمەوە و لایەنی پەیوەندی دارەوە پشتگیری کچان و ژنانی کورد بکەم لەناو کەمپ و شارەکاندا.
- دۆزینەوەی تەرمی سینەماکار و دەرهێنەری کورد #کەیهان ئەنوەر# لە ماڵەکەی خۆیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا دۆزرایەوە.
-ئەمشەو ئاگر لە بازاڕی کاسۆ مۆڵی ناوەندی شاری سلێمانی کەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە کەوتۆتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانیش توانیویانە کۆنترۆڵی بکەن.بەهۆی ئاگرەکەوە 9 کەس کە دووانیان کارمەندی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بوون، تووشی تەنگەنەفەسی بوون.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,868 mal angesehen