وەزیری #کار و کاروباری کۆمەڵایەتی# ئاشکرایکرد، ڕێژەی بێکاری لە کوردستان لە 15% نزیکبووەتەوە، بەپێی هەندێک ئاماریش ڕێژەکە لەو ژمارەیە تێپەڕی کردووە.
لەکاتی بەشداری لە کردنەوەی دووەم پێشانگەی ڕوانگە فورەس-2017 لە شاری هەولێر، محەممەد هاودیانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گوتارێکی پێشکەشکرد.
محەممەد هاودیانی گوتی بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەر دەستی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتین، 67 هەزار گەنجی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان بێکارن، لەوانە 26 هەزاریان لە ڕەگەزی نێرن و 41 هەزاریشیان لە ڕەگەزی مێن.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕاشیگەیاند، ڕێژەی بێکاری لە 15% نزیکبووتەوە، ئەم ڕێژەیە زۆرە و بە پێویستی دەزانم کەرتی تایبەت بەهێز بکرێت و هەلی کار بۆ گەنج و لاوان بڕەخسێنرێت.
محەممەد هاودیانی ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت سندووقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران بەهێز بکەین، کە ئێستا نزیکەی 70 هەزار کرێکار لە هەرێمی کوردستاندا دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکارانیان هەیە، لەو ژمارەیەش 14 هەزار کاریان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پێشانگای ڕوانگە فورەس کرایەوە، کە تێیدا سەتان هەلی کاری نمایش دەکرێن، لە میانی دوو ڕۆژی پێشانگەکەدا خولی ڕاهێنان بۆ گەنج و بەشداران دەکرێتەوە سەبارەت بە نووسینی سی ڤی.
26-07-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,336 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!