دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەگەڵ ئازادبوونی شاری #موسڵ# ڕۆشتنی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان و دروستکردنەوەی شاری موسڵ بەردەوامە، سەرۆکی ژووری بازرگانی #سلێمانی#ش ڕایدەگەیەنێت بازرگانان بەردەوامن لەکاری بازرگانی لەگەڵ شاری موسڵدا.
عومەر ئیسماعیل خاوەنی کارگەی ئاسنی ماس بەدواڕۆژی ڕاگەیاند هەناردەکردنی شیش بۆ شاری موسڵ هیچ گرفتێکی نەبووە بەردەوام ئێمە کاری خۆمان دەکەین و هەناردە دەکەین.
وتیشی ئێمە وەکیلی تایبەتی خۆمان هەیە لەو شارە و پەیوەندیمان پێوەکردوون پێیان وتوین کە ئاسایی ڕۆژانە هەموو مادەیەک دێت بۆ موسڵ.
لای خۆشیەوە موئەیەد ڕەزا بەڕێوەبەری گشتی دەلتا بۆ چیمەنتۆ بەدواڕۆژی ڕاگەیاند تائێستا هیچ کێشەیەکمان نەبووە لە ناردنی چیمەنتۆ تا ئەمڕۆ ئاسایبووە، هیچ وەکیلێکمان پەیوەندی نەکردووە باسی کێشەی نەڕۆشتنی چیمەنتۆ بکات.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بازرگانان لەناردنی پێداویستی هاوڵاتیان بۆ موسڵ بەردەوامن.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بە دواڕۆژی وت تائێستا هیچ بازرگانێک کێشەی بۆ دروست نەبووە لە هەناردەکردنی کەلوپەل بۆشاری موسڵ.
وتیشی بۆ شاری موسڵ هەموو ئەو پێداویستییانە دەڕوات کە لەو شارە پێویستییانە لەخۆراک و بیناسازی کە بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ پێویستیانە هیچ گرفتێک دروست نەبووە.
لەئێستادا شاری موسڵ هەموو ئەو پێداویستیانەی بۆ دەچێت کەڕۆژانە خەڵک بەکاری دەهێنن و پێویستیان پێیەتی.
26-07-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,123 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!