ئیدارەی بێهزیستیی شاری #بۆکان# لە نوێترین ئاماری خۆیدا کە ڕۆژی #31-07-2017# بڵاوی کردەوە، 4800 کەس لە هاووڵاتییانی شاری بۆکان گیرۆدەی ماددەی سڕکەرن.
بەرپرسی ئیدارەی بێهزیستیی شاری بۆکان لەو باریەوە ڕاگەیاند: لە کۆی 4800 کەس گیرۆدە بوو بە ماددەی سڕکەر، 500 ژن بەرچاو دەکەوێت کە تووشی ئەو ماددە ماڵوێرانکەر بوونه.
بە وتەی #خالید ئەحمەد نەژاد#، 350 کەس لە گیرۆدە بووی ماددەی سڕکەر تزریقی و مەترسیدار لە ئاستی شاری بۆکاندا بوونیان هەیە.
ئەو بەرپرسە حکوومەتییە بە ئاماژە کردن بە ڕێژەی گیرۆدە بووەکانی ماددەی سڕکەر لەو شارە ڕاگەیاند: پێویستمان بە ناوەندێکی DIC لە شاری بۆکان هەیە، کە بۆ دروست کردنی ئەو ناوەندە پێویستمان بە 300 میلیۆن تمەن پارە هەیە.
31-07-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,126 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!