مێژووی لەدایکبوونی، بە تەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی #خانی ڕۆستەم ئاغا#بووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیەوە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ #زاڵخان#ی برای لە #موسڵ# لە سێدارە دراون. ڕۆستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە #میرنشینی بابان# کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی #ئاوباریک#ی کردووە، لەگەڵ #شێخ مەحمودی حەفید# ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە 28-11-1984 کۆچی دوایی کردووە.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 8,115 mal angesehen