بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە #کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان# گەیشتوە، ئەمڕۆ 22ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی جارێکیتر ئاگر بەردراوەتە جەستەی دار و دەوەنەکانی شاهۆ و دەروبەری.
بە پێی هەواڵەکە لە دوای هەڵمەتە جەماوەرییەکەی چەند ڕۆژ بەرێی خەڵکانی خۆبەخشی شارەکانی دێولان و #سنە# و #مەریوان# بە دەسپێشخەری هاووڵاتیانی شاری کامێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ دیسانەکە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سنە بە بیانوی مانۆڕی سەربازی و تۆپبارانکردنی قەد و بنپاڵ کێوی شاهۆ و کوێستانەکانی دەروبەری ئاگرێکی بێ ئامانیان بەرداوەتە جەستەی دار بەڕۆ، پوش و پوار و ژینگەی ئەو دەڤەرە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە خەڵکی سڤیل و ژینگەپارێزان دیسان بە کەمترین کەرەستەو و پێداویستیی ئاگرکوژێنەوە، بەڕێکەوتوون بۆ کوژانەوە ئاگرەکە داوایان لە خەڵک کردوە با هانای شاهۆ وە بچن.
شایانی باسە شاهۆ و کوێستانەکانی ناوبەر مەریوان و سنە و کامێران بەشێکی سەرەکی سەرچاوە ئاوی ڕووباری سیروانن و کۆماری ئیسلامی بە لێدانی بەنداوگەلێک وەک بەنداوی “داریان “دەیەوێت ئەو ئاوانە ڕاگوێزی ناوچە ناوەندییەکانی ئێران بکات و بە سوتانی دارستانەکان و ژینگەی ئەودەڤەرە بیانکات بە بیاوان و سەوزایی هەورامان بگوازێتەوە بۆ دەشت و بیاوانەکانی ناوەندی ئێران
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
13-08-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,516 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!