بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگەی نەوتی شێواشۆک هیچ زیادی نەکردوه و ئه و کۆمپانیایەشی کە کاری بۆ سیانەکردنەوەی بیرە نەوتیەکان دەکرد، تائێستا ئەنجامی نییە. پەرلەمانتارێکی یەکێتیش ڕایدەگەیەنێت: سامانە سروشتیەکان کێڵگەکەی پەراوێزخستوە.
عەباس فەتاح پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئه و کۆمپانیایەی ڕاسپێردرابوو بۆ برەودان بە چەند بیرێکی کێڵگەی نەوتی شێواشۆک، تائێستا هیچ بەرهەمێکی نییه و پێدەچێت سەرکەوتوو نەبوبێت.
وتیشی: کۆمپانیاکە کاری سیانەکردنی لەچەند بیرە نەوتێکدا کرد، بەڵام بەهەمان شێوە ئەنجامی نەبوو، تەنها لە بیرە نەوتێکدا بەرهەم زیادی کرد.
بەپێی زانیارییەکانی ئه و پەرلەمانتارەی یەکێتی، ئێستا بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگەی شێواشۆک هەر لەنێوان (14 - 15 - 16) هەزار بەرمیله و زیادی نەکردوە.
عەباس فەتاح ڕاشیگەیاند: له و کاتەوەی دوو کێڵگەی نەوتی کەرکووک کەوتۆتە دەستی حکومەتی هەرێم، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کێڵگەی شێواشۆکیان پەراوێزخستوە.
پەرلەمانتارەکەی یەکێتی هۆشداری بە حکومەت و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەدات و دەڵێ: ئەگەر بەپەلە کاری سیانەکردن و لێدانی بیری نوێ لە کێڵگەکە نەکرێت و پارەی بۆ خەرج نەکرێت، ئەوە بەرهەمەکەی هێندەی دیکە کەمتر دەبێتەوە.[1]
ماڵپەڕی سلێمانی نیوز SNNC.CO: 13-08-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,203 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!