ۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
کاسبکاران و بازاڕیانی چاونەترس
هەروا کە ئاگادارن بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، 13ی خەرمانان، دوو #کۆڵبەر#ی کوردی خەڵکی شاری #بانە# کە بۆ بژێوی ژیان ڕوویان لە سنوورەکان کردبوو، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە ڕاستەوخۆ تەقەیان لێ کراو و گیانیان لە دەست دا.
ئەمە یەکەمجار نییە کۆڵبەرانی بێتاوانی کورد لە سنوورەکانی کوردستان دەبنە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم و گیان لە دەست دەدەن.
لە ساڵی ڕابردووەوە هەتا ئێستا بە دەیان کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکان لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە تەقەیان لێ کراوە و کوژراون.
ئێمەش وەک چالاکانی مەدەنی شاری مەریوان وێڕای هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی ئەم دوو کۆڵبەرە کوردە و مەحکووم کردنی ئەم هەڵسووکەوتە نامرۆڤانەیە، داوا لە هەموو بازاڕیان و هەموو چین و توێژەکانی شاری مەریوان دەکەین بۆ مەحکووم کردنی ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە و بۆ ئەوەی باوکان و براکانمان چیتر نەبنە قوربانی، سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی 15ی خەرمانان بە داخستنی دوکان و بازاڕەکانتان لە چوونە سەر کار خۆ ببوێرن و بەم شێوەیە دەنگی ناڕەزایەتی خۆتان بە گوێی بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی بگەیەنن.
چاوەڕوانیمان لە ئێوەی خەڵکی خۆشەویستی شاری مەریوان و سەرجەم شارەکانی کوردستان ئەوەیە بە داخستنی دوکان و بازاڕەکانتان ئەم هەڵسووکەوتە دژە ئینسانییەی هێزە ئینتزامییەکان، کە ساڵەهایە وەک ئەسڵ و سیاسەتێکی نەگۆڕ بۆ کوشتنی ئازیزانمان پێڕەوی کردووە، بە توندترین شێوە مەحکووم بکەن و بو ئەم مەبەستە سبەی چوارشەممە 15ی خەرمانان، بۆ پشتیوانی لە خەڵکی شاری بانە دوکان و بازاڕەکانتان دا بخەن و کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەبەر فەرمانداریی شاری مەریوان کۆ ببنەوە و بەو شێوازە مەدەنییانە ناڕەزایەتی خۆتان دەر ببڕن.
چالاکانی مەدەنی شاری مەریوان
14ی خەرمانانی 1396ی هەتاوی
05-09-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,812 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!