وەک سەی سەر دێڵە بە با لە دوورەوە دەژەنێ
هەندێ جار کە ڕەوە گۆرێک لە دەوری دێڵە بەبايەکن تەنها گۆرێکيان دەکەوێتە دێڵەکەوە، ئەوانيتر لەدەوروبەری دەخوڵێنەوە و دەسوڕێنەوە و هەندێکيشيان وەردەکەون، وارێکەوتوە هەندێجار گۆرێک کە دێڵەکەی بەرناکەوێت،له دوورەوە دەژەنێ، ئەمە بۆ کوڕێکيش بەکاردەهێنرێت کەناتوانێ بچێتە خوازبێنی کچێک يان زۆر تامەزۆری ژنێکە و ژنەکە دەرووی لێ ناکاتەوە ناچار لە خەياڵ وو ئەندێشەوە حينگ بە زەوييەوە دەدات بۆيە لە دەربڕی کوردەواريدا پێی دەڵێن(فلانە کەس وەک سەی سەر دێڵە بە با لە دوورەوە دەژەنێ).
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 674 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!