دەڵێی پيرەژنە جوی گايە
دەشوترێت(دەڵێی جو گايتی) وشەی جو لەناو کوردان بۆ پەيڕەوانی ئاينی ئاسمانی يەکتاپەرستی و شوێنکەوتوانی(موسا)ی پێغەمبەريان دەوترێت، بەڵام هەندێجاريش وەک ناوێکی سوک بەکاری دەهێنن بە بارگاوی بوون بە ئاينی ئيسلامەوە زۆر کەم وکورتی بۆ ئەوان دەگەڕێنەوە وەک ئەگەر کەسێک زۆر ترسنۆک بێت پێی دەوترێت(دەڵێی جولەکەيە)، مرۆڤ دوای خۆ خاڵيکردنەوە چ بە پيرەژنە جو بێت يان بە پيرەژنە موسڵمان ماوەيەکی دەوێت بۆ ئەوەی بەگوڕ و تينەوە لە کۆڕ و کوبونەوە ناو کۆمەڵ بە گەشی و جوانی ببينرێتەوە، واتە خاو بويتەوە، لەلايەکيتريشەوە دەڵێی جو گايتی هەمان حاڵەتی يەکەمە چ بۆ گانکەر چ بۆ گايراو، ئينجا لێرەدا ئەگەر دڵيان کەسێک نەگرێت لە کۆڕ و کۆبونەوەيەيەک و ئەويش لە شوێنی خۆی هيچ نەکات و هيچيش نەڵێت پێی دەڵێن سەيری سەيری دەڵێی پيرەژنە جوی گايە يان دەڵێی جو گايتی.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 725 mal angesehen