خەندان، کۆچەر عەزیز
سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی 130 هەزار هاوڵاتی هەرێمی کوردستانیان جێهێشتووە، لەو ژمارەیەش بەشێکیان لەزیندانەکانی وڵاتەکانی تورکیاو ڕۆمانیاو چەند وڵاتێکی تردا دەستگیرکراون.
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق بە خەندانی ڕاگەیاند لەو ژمارەیەی لەمساڵدا کوردستانیان بەرەو هەندەران جێهێشتووە 24 کەسیان خنکاون، کە 22 هاوڵتیان ئەوانەبوون کە ڕۆژی 22ی ئەم مانگە لە دەریای ڕەشدا خنکان و تا ئێستاش لەو ڕووداوە 15 هاوڵاتی دیکە بێسەروشوینن.
لەبارەی وردەکاریی زیاتری ئەو ڕووداوە وتی، ئەوهاوڵاتیانەی کە ماوەیەک پێش ئێستا لەدەریای ڕەشدا خنکان، پێنج هاوڵاتیان خەڵکی شاری #دهۆک# بوون، نۆ هاوڵاتیشیان دانیشتووی شاری #ڕانیە# و دەوروبەری بوون، ئەوانەی تریان سەرجەمیان خەڵکی شاری #سلێمانی#ن.
تەرمی سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە دوێنێ لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی #هەولێر# و سلێمانی و بەغدادەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان و ڕادەستی کەس و کاریان کرانەوە.[1]
30-09-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,340 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!