بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممه 25/10/2017 هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان له هەولێر کۆبوونەوە.
له کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی هەرێمی کوردستان و زەروورەتی یەکدەنگی و یەکڕیزیی لایەنه سیاسییەکان لەم قۆناغه هەستیارەدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدیاتانەی ڕوویان له هەرێمی کوردستان کردووە، به تێروتەسەلی گفتوگۆ و تاوتوێ کران.
هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هاوڕا و هاوهەڵوێست بوون لەسەر یەکڕیزی و تەباییی ڕیزەکان و لێکگەیشتن لهنێوان لایەنه سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندا.
هەردوولا دووپاتیان کردەوه که هەموو هەوڵ و کۆششەکانیان دەخەنه گەڕ بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئێستای ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوه و دۆزینەوەی ڕێگهچاره بۆ سەرجەم کێشەکان به شێوەیەک که له بەرژەوەندیی گەلی کوردستاندا بێت، بۆ ئەم مەبەستەش جەخت له یەکڕیزی گەلی کوردستان کرایەوە.
25-10-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,746 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!