دەبارەی چالاکی گەریلاکان لە #شەمزینان# و #گەڤەر# و چەلێ، ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی #هەپەگە# ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو کوژرانی 10 سەربازی تورکیای ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، نوێترین زانیاری دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە سنوورەکانی شەڕەوە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:لە چوارچێوەی قەناغی دووەمی شەهید بەدران گوندیکرەمۆ و شەهید نالین مووشدا، لە شەمزینان و چەلێ و گەڤەر چالاکییان ئەنجامداوە.
هەپەگە ڕاگەیاند: لە 26ی ئەم مانگەدا سوپای تورک، لە گردی شەهید سەرحەد-ی سەربە شەمزینان، لەڕێگەی یەکینە شاراوەکانیانەوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دەستپێکرد، هەمان ڕۆژ گەریلاکانمان ئەو یەکینەیان خستە ژێر چاودێرییەوە، پاشان دوێنێ یەکینەکەیان کردە ئامانج، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ئەوەی ئاشکرا بووە، 10 سەرباز کوژراون و سێ سەربازیش برینداربوون.
هەپەگە ڕاشیگەیاند:دوێنی هێزەکانمان چەند سەربازێکی سوپای تورکیان کردووەتە ئامانج، کە لە ڕێگادابوون بۆ گردی باێی سەربە گەڤەر، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەند سەربازیک کوژراون و برینداربوون، بەڵام ژمارەکەیان نەزاندراوە.
هەپەگە دەربارەی چالاکییەکی دیکەیان لە سنووری چەلێ، ڕایگەیاند: ئیوارەی دوێنێ گەریلاکانمان لەدژی سەربازەکانی سوپای تورک لە گردی کۆردینەی سەربە چەلێ چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا چەند سەربازێک کوژراون و برینداربوون، بەڵام ژمارەیان ئاشکرانەبووە، پاش چالاکییەکە سوپای تورک بە سەختی دەڤەرەکەی بۆردوومان کردووە.
هەپەگە لە کۆتاییدا شەهیدبوونی گەریلایەکی ئاشکرا کردووەو، ڕایگەیاندووە:لە21ی ئەم مانگەدا، سوپای تورک لە ڕێگەی فڕۆکە و هاوانەوە سنووری چیای گاباری بۆردوومان کردووە، لە ئەنجامیدا هەڤاڵێکمان بەناوی 'ئازاد چیا' شەهید بووە و گەیشتووەتە کاروانی نەمران.[1]
28-10-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 7,285 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!