ڕۆژنیوز هاوڕێ کرێکار
بەپێی دواین ئاماری، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مرۆیی ئیدارەی #گەرمیان#، بەهۆی زیانەکانی #بومەلەرزە#وە، 97 کەس بوونەتە قوربانی و 69 سەر ئاژەڵ مردار بوونەتەوە و زیانی 195 هەزار دۆلار-یش بەر 13 شوشەچی کەوتووە.
کاتژمێر 12:40 خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بینای ئیدارەی گەرمیان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بۆ بێستون ژاڵەیی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مرۆیی ئیدارەی گەرمیان، بەسترا و تێدا زیانەکانی بومەلەرزەکەی شەوی ڕابردووی سنووری گەرمیان خرایە ڕوو.
لە کۆنگرەکەدا، بێستون ژاڵەیی ڕایگەیاند: لە سنووری ئیدارەی گەرمیان منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان و پیاوێکی تەمەن 86 ساڵ گیانیان لەدەستداوە و 10 حاڵەتی دەست و قاچ شکان-یش هەبووە و 85 حاڵەتی شۆک و تەنگەنەفەسی و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و بێهۆشی لە کفری و کەلار تۆمارکراوە.
بێستون ژاڵەیی، وتیشی: لە گەرمیان 13 شوێنی شوشەچی زیانی زۆریان لێ کەوتووە، کە زیانی هەر یەکێکیان بە 15 هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ناوبراو، ڕاشیگەیاند: لە شارەدێی مەیدان و قۆرەتوو، گوندەکان زیانی زۆری لێ کەوتووە و 69 سەرئاژەڵ بەهۆی کەوتنەخوارەوە گاشەبەردەوە مدراربوونەتەوە و چەندین ماڵی گوندنشینان ڕووخاون و ڕێگای گوندەکان داخراوە و تەواوی گەوڕی ئاژەڵەکانی گوندی سەرتەک و گوندەکانی سەرتەک و کانی ژاڵە ڕووخاون.
ژاڵەیی ئاماژەی بەوەشدا، کە سەرچاوە ئاوییەکانی گوندەکانی بێلولە و کانی ژاڵە داڕوخاون و وشک بوون و مزگەوتی گوندی سەرتەک زیانی گەورەی لێ کەوتووە.
لە کۆتایی کۆنگرەکەدا، بێستون ژاڵەیی ئەوەشی خستەڕوو، کە بە هۆی بومەلەرزەکەوە، هەورەبان و بەشی سەرەوەی قەڵای دێرینی شێروانە ڕووخاوە و و مەترسی لەسەر بەنداوی دەربەندیخان هەیە وگوندەکانی سەر ڕوباری سیروان لەگەرمیان لە دڵەڕاوکێدان و بەشێکیان چۆڵیان کردووە و هیچ زیانێک بە بەنداوی باوە شاسوار نەگەیشتووە.[1]
13-11-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,504 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!