$باکووری کوردستان$
- سوپای تورک بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر سەرباز، لە چیای جودی سەر بە شاری #شڕناخ# و چیای گابار-ی سەر بە شاری #مێردین#-ی باکوری کوردستان-ەوە، دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد.[3]
$باشووری کوردستان$
- مەراسیمی سێ ڕۆژەی #بەشیر ئیسماعیل حاجی زاهیر# و #محەمەد تەها بێتواتەیی# هەردوو قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکەی #ڕانیە# بەڕێوەچوو.
- لە #چەمچەماڵ# خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە، خۆپیشاندەران بە تایە سووتاندن هەندێک لە ڕێگاکانی ناو شارۆچکەکەیان گرت.[4]
- لە ڕانیە و #حاجیاوا# خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و هێزەکانی ئاساییش چەند کەسێکیان گرت.[4]
- بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، داوای لە مامۆستایانی سنوری پارێزگاکە کرد لە ڕۆژی #24-12-2017#وە بایکۆتی خۆێندن بکەن.[4]
- گردبوونەویەکی جەماوەری لە بەردەم باخی گشتیی ناوەندی شارۆچکەی ڕانیە دەستیپێکرد و ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵک ئامادەی بوون.[3]
- وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان-ی عێراق ڕایگەیاند، ئه و هەواڵانەی باس لە جوڵاندنی هێزی عێراقی بۆ هەرێم دەکەن بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دورن لەڕاسیتەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە.[1]
- ڕەوشی #تەقتەق# بەتەواوی هێور بووتەوە، بەڵام جوڵەی شەقام و بازاڕەکەی وەک جاران نییە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە کردووە کە دەستیان لە سووتاندن و زیانگەیاندن بە 17 فەرمانگە حکومی بارەگا حیزبییەکانی ناوچەکە گەیاندووە، تاوەکو ئێستا بەفەرمانی دادوەر 11 لەو خۆپیشاندەرانە دەستگیر کراون.[2]
- بەڕێوەبەری کارەبای #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، ڕەوشی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئاسایی بووەتەوە و سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانیش لە 6 بۆ 7سەعات دەبێت.[1]
- کوڕ و کچێکی کوردی ئیزدی لەدەستی #داعش# ڕزگارکران، سێ ساڵ و چوار مانگ کۆیلەیی و بندەستی چەکدارانی داعش بوون.[2]
- ئەنجومەنی هەرێمی گەرمیانی #تەڤگەری ئازادی#ی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پرۆژەی خۆیان ڕاگەیاند وەکو بەدیلێک بۆ سیستەمی دەسەڵات و دەڵێن: تەنیا بە ئاواکردنی سیستەمێکی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی، دەتوانرێت سیستەمێکی گەندەڵ و داڕوخاو بەلاوەبنرێت.[3]
- هێزێکی سوپای عێراق، ڕێگای سەرەکی #کەرکووک# - #موسڵ#-یان کۆنتڕۆڵکرد، بەرپرسێکی یەکێتیش لە مەخمور دەڵێت: بۆ خۆجێگیرکردن و چاودێریی ڕێگاکە هاتوون.[3]
- داعش شارەدێی #قەرەتەپە# هاوەن باران دەکەن و چەکدارانی #حەشدی شەعبی#ش وەڵامیان دەدەنەوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی #دێرک# لە کانتۆنی #قامیشلۆ# یەکەمین کۆبوونەوەی ڕاوێژی نەتەوەیی ژنانی کورد دەستی بە کارەکانی کرد. کۆبوونەوەکە بە بەشداری 210 ئەندامی ژن و بە دروشمی یەکێتی ژنانی کوردستان گەرەنتی یەکێتی نیشتمانی کوردە بەڕێوەچێت.[3]