دواڕۆژ، #هانا چۆمانی#
قایمقامی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت ساڵی 2017 زیاتر لە 35 تەن دەرمانی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراوە و لەناو براون، بەپێی ڕێنماییە تەندروستی و ژینگەییەکان، دەیان کۆمپانیاش داخراون.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر، بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، مانگانە و هەفتانە گەڕان و پشکنین بەردەوام بووە لە ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵیش 2018 بەهەمانشێوە دەبێت، بۆ ئەوەی ڕێگری لەسەرجەم پێشیلکاری و کارە نایاساییەکانی دژ بە تەندروستی و ژینگە بکەین.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی سەرپێچی و نایاسایی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان لەساڵی ڕابردوو 11 تاقیگەو 10 کۆمەڵَگەی پزیشکی و 29 نۆرنیگەو 6 سەنتەری پزیشکی داخراون.
قایمقامی ناوەندی هەولێر وتیشی نزیکەی 50 کۆگا و کۆمپانیای و دەرمانخانە بەهۆی خراپی شوێن و نەبوونی لایەنی تەندروستی و زانستی بۆ هەڵگرتنی دەرمان داخراون.
ئاماژەی بەوەشدا، جگە لەوەی 35 تۆن دەرمانی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراوە، 10 کۆمپانیا و شوێنی فرۆشتنی دەرمانی گیاییش داخراون.[1]
#02-01-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,306 mal angesehen