$باشووری کوردستان$
- دژی پەسەندکردنی یاسای چاکسازیی #مووچە# و خانەنشینیی لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە، ژمارەیەک گەنج لە شارۆچکەی #کەلار#، لە فلێکسێکدا، پەرلەمانتاران و خاوەن پلە تایبەتەکانیان تەماتە و هێلکەباران کرد.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە دەوروبەری ناوەندی #ڕاجۆ# لە نێوان شەرڤانانی یەپەژە و یەپەگە لەگەڵ هێزەکانی سوپای تورک و چەتەکانیدا شەڕی زۆر سەخت ڕوودەدات.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک خاڵەکانی یەکینەکانی گەل-ی سەربە سوریایان بۆردوومان کرد، کە لە گوندی کەفەرجەنێی سەربە شەرا جێگربوبوون.[1]
- لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی سوپای تورک بۆ سەر شەرای کانتۆنی عەفرین، پێنج هاوڵاتی شەهیدبوون.[1]
- لە هەریەکە لە بەرەی شارۆچکەکانی شەرا، ماباتا و ڕاجۆ لەنێوان شەرڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا شەڕ و پێکدادانی سەختە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 9,408 mal angesehen