ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی قەسەدە، ئەنجامی شەڕی ئەمڕۆی لە #عەفرین# بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە، لەمڕۆدا سێ جار لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدە-وە، شکست بە هەوڵی پێشڕەویی سوپای تورک و چەتەکانی هێنراوە.
ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی قەسەدە، بە ڕاگەیەندراوێک ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین و چالاکییەکانی شەڕڤانانی قەسەدە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کاتژمێر 03:00 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای تورک و چەتەکانی هەوڵیاندا بەرەو گوندی شێخوەرزێ پێشڕەوی بکەن، بەڵام ڕاستەوخۆ لەلایەن شەڕڤانانمانەوە وەڵامدرانەوە و شەڕێکی قورس ڕوویدا و تا سەرلەبەیانی بەردەوامبوو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیش ئەو ناوچەیان بۆردوومان دەکرد.
ئەوەش هاتووە: کاتژمیر 01:00 ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای تورک و چەتەکانی لە دەوروبەری گوندەکانی شێخروزێ و بلیلکا-وە پێشڕەوی بکەن، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانمانەوە وەڵامدرانەوە و تا بڵاوکردەوەی ئەم ڕاگەیەندراوە شەڕەکە بەردەوامە،
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە، ڕاشیگەیاندووە: لە دەوروبەری گوندی عەلیکەرا هێزەکانمان شۆفڵێکی سوپای تورک و چەتەکانیان تەقاندەوە.
ئەوەش خراوەتەوەڕوو: سوپای تورک و چەتەکانی هەوڵیاندا لە گردەکانی قازقالی-ی و شەهید سەیدۆ-وە پێشەڕەوی بکەن، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانمانەوە وەڵامدرانەوە و هێزەکانی دوژمنیان ناچار بە پاشەکشەکرد.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، قەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە: سوپای تورک و چەتەکانی ناوەندی شارۆچکەی جندرێس و گوندەکانی دەوروبەریان تۆپباران کرد، هەروەها گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی حەمامێ-یش ڕووبەڕووی تۆپبارانی سەخت بوونەوە.[1]
#04-02-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,366 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!