قەسەدە ڕایگەیاند، کە لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 7 سەربازی تورک لە شارۆچکەی ڕاجۆ کوژراون، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە هەموو بەرەکانی شەڕ ڕووبەڕووی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای تورک و چەتەکانی بوونەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، بە ڕاگەیەندراوێک، ئاماری شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە #عەفرین# بڵاوکردەوە.
قەسەدە، ڕایگەیاندووە: کاتێک کە هاوڵاتیانی حەلەب گەیشتوونەتە عەفرین، سوپای تورک و چەتەکانی سەنتەری شاری عەفرین-یان بە چەکی قورس تۆپبارانکردووە و زۆربەی تۆپەکان لە گەڕەکەکانی تورندێ و ئەشرەفییە کەوتوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: شەوی ڕابردوو، لە گوندی بلێلکا و دەوروبەری لە بەرەی شارۆچکەی ڕاجۆ-وە، ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان شەڕڤانانمان و سوپای تورک و چەتەکانی ڕوویدا، لە ئەنجامدا 7 سەربازی سوپای تورک کوژران، دواتر ڕووبەڕووبوونەوەکان فراوانبوون و گوندی حەجیکا-شی گرتەوە، تا درەنگانێکی شەویش سوپای تورک ناوچەکەی تۆپباران کرد.
هەر لە ڕاگەیەدراوەکەی قەسەدە-دا هاتووە: لە دەوروبەری قەڵای نەبی هۆریی لە بەرەی شارۆچکەی شەرا-وە، ڕووبەڕووبوونەوەی لەنێوان هێزەکانمان و سوپای تورک و چەتەکانیدا ڕوویداوە و تا ئێستاش بەردەوامە، هەروەها لە شەوی ڕابردووە تاوەکو ئێستا، سووڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بەسەر گوندەکانی سەر بە شەرا و بەنداوی مەیدانکێ-وە بەردەوامە.
قەسەدە ڕاشیگەیاندووە: لە بەرەی شارۆچکەی جندروێسەوە، ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانمان و سوپای تورک و چەتەکانی ڕوودەدات و تاوەکو ئێستا ڕووبەڕووبوونەوەکان بەردەوامن، هەروەها سووڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیش بەسەر ناوچەکەدا بەردەوامە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە، لەماوی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هەموو بەرەکانی شەڕ و سەنتەری شارۆچکەکانی ڕاجۆ، شێراوا و ماباتا و زۆرینەی گوندەکانی کانتۆنی عەفرین، ڕووبەڕووی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای تورک و چەتەکانی بوونەتەوە و بەهۆیەوە، ژمارەیەک شەهید و بریندرای لێکەوتەوە، کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون، جگە لەوەش زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.[1]
#19-02-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,777 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!