وەکو خوێنەرێکی ئەم پەرتووکە پێتان دەڵێم: ئەگەر دەتانەوێت چیرۆکێکی پڕپەند و ئامۆژگاریی ڕاستەقینە بخوێننەوە بفەرموون ئێوە و کچی خۆرهەڵات، چونکە هەر دیمەنێک لە ژیانی کچی خۆرهەڵات تابلۆیەکە لە ژیانی من و تۆ، وێنەی کۆڵانەکانی هەموو شارێکی لەخۆگرتووە.
لە سەرەتای بەسەرهاتەکەدا ئومێد دەڵێت: من و پناری دەزگیرانم دوو مرۆڤی بێ چارە بووین کە هەر لە تافی لاوێتیدا هەموو خەونە ئەرخەوانیەکانمان بوونە سەراب و لەناوچوون، هەموو بەها مرۆییەکانی خۆمان لەدەست دابوو، بۆیە ڕێگەی مردنمان هەڵبژارد، بەڵام هەوڵەکانمان سەری نەگرت، بەهۆی ناسینی کەسانێکی فریشتەئاسا بۆ یەکەمجار هەستمان کرد بەوەی کە وەک مرۆڤ مامەڵەمان لەگەڵدا دەکرێ.
دیمەنە پچڕپچڕەکانی ژیانی پڕ ناسۆر مێشکمی کردبوو بە مەیدانی جەنگێکی بێ ئامان. ئێستاش نەفرەت لە خۆم و ئەوانە دەکەم کە بوون بە هۆکاری ئەو هەموو نەگبەتییەی بەسەر پنار (کچی خۆرهەڵات) دا هات، چونکە ئەو خانمێکی کامڵ و ئیماندار و بەتوانابوو، وەلێ ڕەشەبا فڕێی دایە جێیەک کە خۆی نەیدەویست.
ئەمانە تەنیا سەربوردێکن لە ژیانی کچی خۆرهەڵات و هاوسەرەکەی و بۆ ئاشنابوون بە وردەکاری ڕووداوەکان دەتوانن ئەم پەرتووکە بخوێننەوە.
نووسەر: خالید ئێروۆغرۆڵ
وەرگێڕان: شەیدا عەلی
2013
Bitte Entschuldigen Sie. Die Veröffentlichungsrechte dieses Buches wurden durch den Eigentümer zurückgezogen. Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,575 mal angesehen