پارتی دیموکراتی گەلان #هەدەپە# ئاماری گرتن و زیندانیکردنی ئەندامەکانی بڵاوکردەوه و ڕایدەگەیێنێت، لە ماوەی سێ ساڵدا سێ هەزار و 382 ئەندامیان سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەدەپە بڵاویکردەوە، ئەو پارتە بە فەرمیی 37 هەزار و 551 ئەندامی هەیە. لە مانگی تەمووزی 2015 تاوەکو مانگی شوباتی 2018 لە زۆربەی شارەکانی تورکیا 11 هەزار و 631 ئەندامیان دەستگیرکراون و لە نێویاندا سێ هەزار و 382 ئەندامیان سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:45%;float:right;=KTML_Quote_Icon=📊=KTML_Quote_Content==KTML_Red=هەدەپە: لە ماوەی سێ ساڵدا سێ هەزار و 382 ئەندامیان سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە=KTML_End==KTML_Quote_End=
بەپێی ئامارەکە لە نێو زیندانیکراوەکاندا، 43 هاوسەرۆکی لقی ڕێکخستنەکان و 101 هاوسەرۆکی شارەوانی هەن. هەروەها لە کۆی 59 پەرلەمانتاری فراکسیۆنی هەدەپە، 511 دۆسیەی تاوان لە دژی 55 پەرلەمانتار پێشکەشی دادگاکان کراون. 387 دانیشتنی دادگا بۆ هەر 55 پەرلەمانتارەکە کراوە. 9 پەرلەمانتار ئەرکی پەرلەمانتارێتییان لێ سەندراوەتەوە.
لە ئامارەکەی ناوەندی هەدەپە زیاتر هاتووە، تەنیا لە مانگی ڕابردوودا (شوبات 2018) دوو هەزار و 487 ئەندامیان دەستگیرکراون. زۆرترین ئەندامیان لە دیلۆک دەستگیرکراوە کە ژمارەیان گەیشتووەتە 723 ئەندام. ئیستەنبوڵ بە 256 دەستگیرکردن لە ڕیزبەندی دووەم پارێزگایە کە زۆرترین ئەندامیان دەستگیرکرابێت و ئامەد بە 182 ئەندام لە ڕیزبەندی سێیەم پارێزگا دێت.[1]
#10-03-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,302 mal angesehen