دەقی ڕاگەیەندراوی قەسەدە:
هەرچەندە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری ژمارە 2401ی بۆ ئاگربەست لە سووریای پەسەند کردووە، بەڵام سوپای تورکیا بەردەوامە لە دڕندایەتیی خۆی دژی هەرێمی #عەفرین# و بڕیارە نێونەتەوەییەکان پشتگوێ دەخات. سوپای تورکیای داگیرکەر هەموو تەکنەلۆژیایەکی سەربازی بە ئامانجی قڕکردنی گەلی عەفرین بەکاردێنێت. لەبەرئەوە هێزەکانی ئێمە ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕەوا بەکاربێنن و وەڵامی هێرشەکانی داگیرکەران بدەنەوە.
$شاری عەفرین$
لە دوێنێوە لە دەوروبەری گوندی خالتا شەڕی قورس لەنێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای تورکیای داگیرکەر ڕوودەدات. له و شەڕەدا کە هەتا ئێستاش لە دەوروبەری گوندەکە ڕوودەدات، ئۆتۆمبێلێک کە دۆشکەی لەسەر بوو بەتەواوی تێکشکێندرا و 37 چەتەی سوپای تورکیا کوژران. هەروەها دەوڵەتی تورکیا دەوروبەری گوند بۆمباران و تۆپباران دەکات.
$جندرێس$
لە دوێنێوە سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بە فڕۆکە و چەکی قورس هێرش دەکاتە سەر گوندەکانی کەفەردەلا، فەقیرا و قۆچیما.
$بلبلێ$
لە شەوی ڕابردووەوە تا ئەم ساتانە، لەنێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی هاوپەیمانی شەڕی قورس ڕوودەدات. هەروەها ناوەندی ناوچەی بلبلێ بۆمباران و تۆپباران دەکرێت. هەتا ئێستا زیاتر لە 250 تۆپ لە ناوەندی ناوچەکە کەوتوون. لە شەڕدا کە هێشتا بەردەوامە 27 چەتە کوژران.
لە لای گوندەکانی قەستەل خدریە، چۆلەقا و خدرا لەدوێنێوە شەڕی قورس لەنێوان هێزەکانمان و سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی ڕوودەدات. لە شەڕدا کە هێشتا بەردەوامە، 17 سەرباز و چەتە کوژران.
$ماباتا$
لە گوندی برمیجە شەڕی قورس هەتا ئێستا بەردەوامە و لە ئەنجامدا 14 تێرۆریست کوژران. هەروەها گوندەکە بۆمباران و تۆپباران کرا.[1]
#11-03-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,285 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!