هەرچەندە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری ژمارە 2401ی بۆ ئاگربەست لە سووریای پەسەند کردووە، بەڵام سوپای تورکیا بەردەوامە لە دڕندایەتیی خۆی دژی هەرێمی #عەفرین# و بڕیارە نێونەتەوەییەکان پشتگوێ دەخات. سوپای تورکیای داگیرکەر هەموو تەکنەلۆژیایەکی سەربازی بە ئامانجی قڕکردنی گەلی عەفرین بەکاردێنێت. لەبەرئەوە هێزەکانی ئێمە ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕەوا بەکاربێنن و وەڵامی هێرشەکانی داگیرکەران بدەنەوە.
شاری عەفرین
لە شەوی ڕابردووەوە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە چەکی قورس و فڕۆکەکانی درێژە بە هێرشەکانی لەسەر زۆرینەی گەڕەکەکانی شاری عەفرین دەدات. دەیانەوێ هاوڵاتیانی سیڤیل ناچار بکەن واری خۆیان بەجێبهێڵن.
لە ئەنجامی بۆمباراندا، ژمارەیەکی زۆری سیڤیل شەهید و بریندار بوون (زۆرینەیان ژن و منداڵن). هێرشەکان بە تۆپ و فڕۆکە لەسەر ناوەندی شار بەردەوامن.
هەروەها لە شەوی ڕابردووەوه گەڕەکی ئەشرەفیە و گوندەکانی تل توێل و جومکێ-ی سەر بە شاری عەفرین بە چەکی قورس و فڕۆکەکان بۆردومان دەکرێن.
شێراوا
دوێنێ لە گوندەکانی شادیا و خەزاویێ، لەنێوان هێزەکانمان و سوپای تورکیای داگیرکەر تا ئێوارە شەڕ بەردەوام بوو. لە ئەنجامی ئه و شەڕە سەختەدا 14 سەرباز و چەتە کوژران.
شەرا
لە بەرەی گوندی مەیدانکێ شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانمان و سوپای تورکیای داگیرکەر بێ ناوبڕ بەردەوامە.
دوێنێ شەڕڤانانی ئێمە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی داگیرکەرانیان کردە ئامانج، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی تێکشکێندرا و هەموو ئه و سەربازانەی لەنێویدا بوون، کوژران.
شەڕ لەم بەرەیە تا بەرەبەیانی بەردەوام بوو، هێزەکانمان گورزی قورسیان لە داگیرکەران دا.[1]
#15-03-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,090 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!