کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی عێراق ئاشکرایکرد، بۆ وەرزی ئەمساڵی 2018 گەنمی جوتیاران، یەک تەن گەنم لە نێوان 420 بۆ 560 هەزار دینار (354 بۆ 472 دۆلار) وەردەگرێت و نرخی ئەمساڵیش وەک ساڵی ڕابردوو دەبێت.
لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەمرۆ سێشەممە 20 ئازار، بڵاویکردووەتەوە کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی عێراق ڕایگەیاندووە بۆ وەرزی ئەمساڵی 2018 گەنمی جوتیاران، سێ پلەی دیاریکردوە، نرخی پلە یەک تەنی بە 560 هەزار دینار (472 دۆلار)، پلە دوو 480 هەزاردینار (404) دۆلار، پلە سێش 420 هەزار دینار (354 دۆلار).
کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی عێراق پێشبینی کردووە کە ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی ناوخۆیی بگاتە 2.5 ملیۆن تەن.
عێراق بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناخۆ، ساڵانە پێویستی بە 4.5 ملیۆن تەن گەنم هەیە، ئەوەش واتای ئەوەیە عێراق ساڵانە پێویستی بە هاوردەکردنی دوو ملیۆن تەن گەنم هەیە لەدەرەوە.[1]
#20-03-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,515 mal angesehen