بارزان عیدۆ، مێرمنداڵێکی کوردی ئیزدییە و دوای ماوەیەکی زۆر لەدەستی داعش ڕزگاری بووە. هەرچەندە هەوڵدەدات ژیانی خۆی ئاسایی بکاتەوە، بەڵام بڕینی دەستی ڕاستی و شکاندنی دەستی چەپی لەلایەن چەکدارانی داعش، ژیانیان زەحمەتتر کردووە.
بارزان لە تەمەنی 13 ساڵیدا لە #شنگال# کەوتە بەر دەستی داعش و لەگەڵ حەوت ئەندامی خێزانەکەی جیاکراوەتەوە، تەنها خۆی لە تەمەنی 17 ساڵی ڕزگاری بووە و ئەوانی دیکە سۆراخیان نییە.
ئەمیرێکی داعش و کۆمەڵێک چەکداری ئەو ڕێکخراوە بارزانیان بردووەتە بەرەی شەڕ، بەڵام ئەو نەیتوانیوە شەڕ کات، بۆیە هەر لەوێ دەستی ڕاستیان بڕیوە، دوو گوللەشیان بە دەستی چەپیەوە ناوە و شکاندوویانە.
بارزان لە دێرەزوور ڕزگارکراوە. ڕەوشی ئەو دەستەی ماویەتی خراپە، چونکە ناگاتە دەمی، بۆیە ناتوانێ خواردنی پێ بخوات. بارزان مەبەستیەتی ئەوانەی گوێێ لیدەگرن چیرۆکەکەی بە هەند وەربگرن و هاوکاری بن.[1]
#04-04-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,131 mal angesehen