کوردستانێکی ئازاد گەلێکی یەکسان پارتی سۆسیالیستی کورد - #پاسۆک# - ژمارە \ 111م سەرکردایەت لقی سلێمانی
بەشی ڕێکخستن بەروار: 9-2- 1991
هاوبیری تێکۆشەر کاکە (ئەزمەر)
1- ئێمە خۆمان زۆر بە بەختیار دەزانین کە هاوبیرانمان لە هەموو بارودۆخێکدا هەڵوێستی مەردانە و کوردانەی خۆیان نیشان داوە بەرانبەر بە حیزبی خۆیان و هەمیشە ئامادەگیان دەربریوە بۆ خۆبەختکردن و تێکۆشان لە پێناوی مافی ڕەوای نەتەوەکەیان و توانیویانە لەم ڕووەوە کەم تا زۆر خەبات بکەن و بە ڕیزەکانی حیزبەوە خۆیان ببەستنەوە.
2 هەرچەندە ئاشکرا و ڕوونە کە لە ساڵانی پێشودا بە تایبەتی لەم دواییەدا بارودۆخی ووڵات و میللەتەکەمان بە چەندها گیروگرفت و ناخۆشی و دەربەدەری و سەرگەردانی تێپەری کرد. ئەویش بە هۆی زۆرداری و نا پەسەندی و بێ ڕەوشتی دوژمنی داگیرکەر و سەکوت کەر لە وووڵاتەکەماندا کە ئەنجامەکەی بووە هۆی ئەوەی کە زۆربەی زۆری ڕێکخراوە سیاسی و حیزبەکان تووشی پەرش و بڵاوی و کوشتن و گرتن ببن. هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە هیچیان نەتوانن وەکو پێویست خزمەتی نەتەوەکەیان بەکەن و شتێکی ئەوتۆ بەدەست بهێنن کە سوودێکی دیاری کراو و ئاشکرای هەبێ بۆ جەماوەری کورد. بێ گومان حیزبەی ئێمەش لەم ڕووەوە پریشکی ئەو ناهەمواری و بێ دەستیەی پێوە دیاری دا. کە ئەتوانین بڵێین ئێمە زۆر لە ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان باشتر بووین لە ڕووی خۆراگرتن و جەربەزەیی هاوبیرانمان و پاراستنی حیزب و ڕیزەکانی.
3- ئیستاش کە بار و زروفێکی تایبەتی هاتۆتە پێش بەرژەوەندی نەتەوەکەمان و حیزبمان وا پێویست دەکات کە هاوبیرانمان لەم کاتەدا زۆر وریابن و خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەو ڕووداوانەی لە ئارادایە و پێش بینی دەکرێ ڕووداوی کوت و پر خێراتر بێتە پێش. بۆیە لە لایەن سەرکردایەتی حیزبمانەوە ئاگادار کراینەوە کە گرنگیەکی تەواو بدەین بە خەتەکانی ڕێکخستن و گشت هاوبیران بەسەربکەینەوە بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا بتوانین ئەو ئەرکانەی لەسەر شانمانە جێ بەجێ بکەین،
4-هەرچەندە ئێمە دڵنیاین لە تۆی تێکۆشەر و خۆڕاگر کە هەمیشە هاوبیری دڵسۆز و بەجەرگی حیزبمان بوویت. بە پێویستی دەزانین ئاگاداری ئەم خاڵانەی خوارەوە بیت:
آ-ئامادەبوونت بۆ ئامۆژگاری و داوکاریەکانی حیزبمان کە ڕێکخەرەکەت لە کاتی پێویست دا پێت ڕادەگەیەنێت.
ب- پەیوەندی کردنت بە هاوبیری ڕێکخەرتەوە بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ پچران.
ج- پێویستە بە زووترین کات پەیوەندی بکەیت بەو هاوبیرانەی کە دەیان ناسیت و ئێستا دوور کەوتوونەتەوە یان ئەو کەسانەی کە خۆت لێیان دڵنیایت و کەسانی نەتەوەیین و بەکەڵکی کارکردنی ئەمڕۆ دێن و ئاگادارکردنەوەمان.
د- کۆکردنەوەی ڕووداو و دەنگ و باسی ڕۆژانەی کە دەی بیستیت و بەکەڵکن بۆ کارکردنی حیزبان و ئاگادرکردنەوەمان.
هه- دەستنیشان کردنی ماڵی پیاو خراپان و پیاوانی بەعسی داگیرکەر و جاش لە ناوچە و گەرەکی خۆتاندا و ئاگادارکردنەوەمان.
و- هەر داواکاری و پرسیار و ڕوونکردنەو و پێشنیارێکت هەیە لەگەڵ ئەم نامەیەماندا بە پێچراوەیی بۆ ڕەوانە بکە.
لەگەڵ ڕێزماندا هەربژین بۆ کورد
#09-02-1991#