لە هەردوو ناوچەی #شەهبا# و شێراوە و شارۆچکەکانی نبوول و زەهرا، دەیان هەزار ئاوارەی #عەفرین# لە ڕەوشێکی یەکجار خراپدا دەژین و بەگوتەی خۆیان لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە هاوکاری ناکرێن.
ئاوارەکان لە بەشێکی زۆری پێداویستییەکانی ژیان بێبەشن و جەخت دەکەنەوە لەوەی ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان هیچ هاوکارییەکیان پێشکەش ناکەن و ئازار و نەخۆشی لە نێویاندا بڵاوبووەتەوە.
سەرچاوەیەک کە لە ناوچەی شەهبا دەمێنێتەوە و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕەوشی ئاوارەکان دەکات، بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، لە ناوچەی شەهبا و شێراوە و هەردوو شارۆچەکی نبوول و زەهرا، نزیکەی 100 هەزار ئاوارەی هەرێمی عەفرین دەمێننەوە.
لە ناوچەی شەهبا، خواردن بەسەر نزیکەی 12 هەزار و 500 خیزانی ئاوارەی عەفرین دابەشدەکرێت و، ئەگەر هەر خێزانێک وەک ڕێژەیەکی مامناوەند لە پێنج کەس پێکهاتبێت، واتا نزیکەی 63 هەزار ئاوارە لەو ناوچەیە دەمێننەوە.
خۆراک و ئاوی خواردنەوە زۆر کەمە و بەشێکی زۆری ئاوارەکان پشتیان بە هاوکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەستووە. زۆربوونی پیسی و بڵابوونەوەی هەندێک نەخۆشی، کە پێشتر لە هەرێمی عەفرین نەبوون، ژیانی ئاوارەکانی سەختتر کردووە.
لەکۆی 41 هەزار قوتابیی قوتابخانەکانی عەفرین، 15 هەزار منداڵ لەو ناوچانەی وەکو ئاوارە دەمێننەوە و لە پڕۆسەی خوێندن و پەروەردە بێبەش بوون.
لە نبوول و زەهرا تەنیا یەک ژوور کە لەگەڵ خاوەن ماڵەکەدا بمێنێتەوە، بە 70 هەزار لیرەی سووری بەکرێ دەدرێت بە ئاوارەکان. هەروەها دوو ژووری سەربەخۆ بە 125 هەزار لیرەی سووری بە کرێ دەدرێت و سەردانی میوانیان لێ قەدەخە دەکرێت.
ئەو کەسانەی هاوکاری ئاوارەکان دەکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ عەفرین، ڕووبەڕووی گوشار و هەڕەشە دەبنەوە، بەڵام دەترسن و ناتوانن هەڕەشەکان ئاشکرا بکەن.[1]
#30-04-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,055 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!