یەپەگە ڕایگەیاند کە لەماوەی 9 ڕۆژدا 15 سەرباز و جەتەی تورکیا کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە دەربارەی چالاکیەکانی ئەم دواییەی شەرڤانانی خۆیان و یەپەژە لە عەفرین لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
لە لێدوانەکەدا هاتووە لە 29ی نیسانەوە هەتا 8ی گولان ژمارەیەکی زۆر چالاکیمان دژ بە داگیرکەران ئەنجام داوە. لە ئاکامی ئەو چالاکیانەشدا 15 سەرباز و چەتەی تورکیای داگیرکەر کوژراون و 5یش برینداربوون.
بەپێی لێدوانە نوسراوەکەی یەپەگە، ئەنجامی چالاکیەکان بەم شێوەیە:
29ی نیسان، سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانیان لە هەرێمەکانی مابەتا و دەوروبەری، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجامداوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان دەست نەکەوت و ناچار کشانەوە.
رۆژی 30 نیسان، لە هەرێمەکانی نێوان گوندەکانی کەڤەرمەزر و مەراسک-ی سەر بە ناوچەی شەرای، شەڕ لە نێوان سوپای داگیرکەری تورکیا و شەرڤانانماندا ڕوویدا. ئەگەرچی شەرەکە زۆری نەخایاند، بەڵام سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراو دوو چەتەی گرێدراویشیان برینداربوون.
رۆژی 3ی گولان، هێزەکانمان لە گەرەکی مەحمودییە لە یەکینەکانی سوپای داگیرکەری تورکیان داوە و لەئاکامیشدا لانیکەم سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژرا و 2ی تریش برینداربوون.
رۆژی 5ی گوڵان لەسەر چیای هاوار، سوپای داگیرکەری تورکیا، سێ هێرشی ئاسمانیی ئەنجامداوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان وەدەست نەکەوتووە.
رۆژی 5ی گوڵان، هێزەکانمان لە هەرێمەکانی نێوان گوندەکانی باسوفان و بەهیە'ی سەر بە ناوچەی شێراوا، کەمینێکیان بۆ چەتەکانی سوپای داگیرکەر نایەوە و دایان بەسەر ئۆتۆمبیلێکی سەربازیدا، لەئاکامی ئەو چالاکیەشدا 6 چەتەی ئەحرارولشەرقیە و سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران. پاش چالاکیەکەش سوپای داگیرکەری تورکیا و گروپی چەتەکانیان هیرشیان کردۆتە سەر گوندنشینان.
هەمان ڕۆژ، لە ناوەندی ناوچەی جندرسیە لە بەرامبەر چەتەکانی ئەحرارولشەرقیە چالاکیەک ئەنجامدرا. لەئاکامیشدا 4 چەتە کوژران و ناوی دوانیان ئاشکرابووە کە بریتین لە هەریەک لە عەلی ئەلدەری و مستەفا خەلیل.
رۆژی 6ی گولان، سوپای داگیرکەری تورکیا و گروپی چەتەکانیان لە دوروبەری عەفرین ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجامدا. لەئاکامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا 5 هاوڵاتی کە ژن و منداڵیشیان تیدایە، لەلایەن داگیرکەرانەوە ڕفێندراون.
رۆژی 8ی گوڵآن، لە بەرامبەر گروپی 23ی چەتەکان، لەسەر ڕێگای نێوان جندرێس و گوندی حەمام'دا هیزەکانمان چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەئاکامیشدا 4 چەتەی هێزەکانی داگیرکەر کوژران و چەتەیەکیش برینداربوو. یەک لە چەتە کوژراوەکان ناوی خەلیل ساحید'ە و خەڵکی خابایە. یەکێکی تر لە چەتە کوژراوەکان ناوی محەمەد عەبدول جاسمە و خەڵکی سەراقیبای ئیدلیبە. هەروەها ئەو چەتەیەی کە برینداربووە، لە نەخۆشخانە تیمار دەکرێت و ڕەوشی تەندروستی سەختە.
دیسان و لەهەمان ڕۆژدا، لە دەوروبەری گوندی دیربەلوت'دا سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژرا.
ژمارەی کوژراوانی سوپای داگیرکەری تورکیا و گروپی چەتەکانیان گەشتە 2هەزارو 436
لە ئاکامی چالاکیەکاندا لە هەرێمەکانی سەر بە عەفرین، لەماوەی 9 ڕۆژی ڕابردوودا 12 سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و گروپی چەتەکانیان کوژراون. ئەوەندەشی زانراوە 5 سەرباز و چەتەی تریش برینداربوون.
بەم شێوەیەش، ژمارەی کوژراوانی سوپای داگیرکەری تورکیا و گروپی چەتەکانیان لە سەرەتای هێرشەکانەوە تا ئێستا گەشتە 2 هەزار و 439.[1]
#11-05-2018#