لە ساڵی 1962دا لە ئێلیه لە باکوری کوردستان لەدایکبووە. پێش کودەتای 1980 بەشداری تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بوو، لە شاری ئێلح ئەو کاتە بزوتنەوە و سەندیکا کرێکارییەکان خەباتێکی بەهێزیان بەڕیوەدەبرد، ئەو کاتە #مەزڵوم دۆغان# یەکێک لە دامەزرێنەرانی #پەکەکە# پڕوپاگەندەی بۆ پەکەکە دەکرد و ماڵ بە ماڵ دەگەڕا و پەکەکەی دەناساند، هەر ئەو کاتە هۆزان مزگین لەگەڵ گروپێک لە گەنجان بەشداری پەکەکە دەبێت و دەبێتە یەکەم ژن کە لەو هەرێمەدا بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە ببێت.
لە ساڵی 1983 دا بەشداری دامەزراندی گروپێکی هونەری لە ئەوروپا بوو، دواتر چووە ڕیزەکانی گەریلاوە. هۆزان مزگین کە وەک ژنە فەرماندەیەکی هونەرمەند لە هەرێمەکە دەنگی دابووەوە، دەبێتە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و نۆکەرەکانی، لە 11-05-1992دا کاتێک بۆ ئەرکێک لە گارزان بەرەو تاتوان دەچێت، لە ماڵێک کە لەلایەن سیخوڕەکانەوە چاودێریی دەکرێت گەمارۆ دەدرێت، هۆزان مزگین بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی دووژمن، بە دەمانچە خۆی شەهید دەکات و خۆی بە دەستەوە نادات.[1][2]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,534 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!