گەریلاکانی #هەپەگە# لە گەڤەر، #شەمزینان#، باگۆک و خارپێت لەدژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا و لەو چالاکییانەدا حەوت سەرباز و ئەندامی تیمی تایبەت کوژران.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی چەند چالاکییەکی گەریلاکانییان لەچوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریی و شەهید دەلال ئامەد و شەهید بەستا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وردەکارییەکانی ئاشکراکرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەدرا: هێزەکانمان دوێنێ کاتژمێر 12:10 خولەکی شەو گەریلاکانمان لەدژی بارەگای سوپای تورک لە شەمزینانی سەربە جولەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزانرا، سوپای تورک پاش ئەو چالاکییە ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەکەدا دەستپێکرد و شەڕێک لەنێوان گەریلاکانمان و سوپای تورک ڕوویدا، لە ئەنجامدا سێ ئەندامی تیمە تایبەتەکانی سوپای تورک کوژران و هەشت ئەندامی دیکەیان برینداربوون، لەو شەڕەدا دوو لە هەڤاڵانی ئێمەش کە قارەمانانە شەڕیان کرد شەهدیبوون، دواتر ناسنامەی ئەو شەهیدانە بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین.
لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: نیوەشەوی ڕابردوو کاتژمێر 12:10 خولەک گەریلاکانی یەژاستار لەسەر گردی هارونی سەربە شەمزینان دوو چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییانەشدا دوو سەربازی سوپای تورک کوژران.
هەروەها، هاتووە: 25ی ئایار کاتژمێر 02:30 خولەکی پاش نیوەڕۆ لە دەوروبەری گەڤەری سەربە جولەمێرگ چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.
هەپەگە، هەروەها ئاشکرایکرد: 25ی ئایار کاتژمێر 07:10 خولەکی ئێوارە لەسەر ڕێگای چەولیگ بۆ خارپێت چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە پێگەکان و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای تورک درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزانرا.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهید بەستادا، گەریلاکانمان 25ی ئایار کاتژمێر 06:00ی پاشنیوەڕۆ لە دەوروبەری باگۆک چالاکییەکیان لەدژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.[1]
#27-05-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,453 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!