دەستپێشخەریی ڕۆژنامەوانانی ئازاد - OGÎ ئەمڕۆ ڕاپۆرتی مانگی ئایاری 2018ی دەربارەی پێشێلکارییەکان لە بەرانبەر ڕۆژنامەوانان لە باکووری کوردستان و تورکیا، بڵاوکردەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەگشتی 192 ڕۆژنامەوان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیادان. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، لە مانگی ئایاردا 6 ڕۆژنامەوان دەستبەسەرکراون و 4 ڕۆژنامەوانی دیکەش زیندانی کراون.
(لە سرووشتی [مێدیای ئازاد]دا دیموکراتی و ئازادی هەیە. مەگەر بەهۆی هەبوونی ئەم سرووشتەی ڕووبەڕووی هێرش ببێتەوە. لەم دواییانەدا هاوکات لەگەڵ گەنگەشەکانی هەڵبژاردن، هێرشێکی گەورە لە دژی مێدیا ئەنجامدرا و هێشتاش وەک هێرشەکانی ڕابردوو بەردەوامە. لە چوارچێوەی ئه و هێرشانەدا ژمارەی ئەندامانی دەستپێشخەریی ڕۆژنامەوانانی ئازاد لە زیندانەکان گەیشتە 70 کەس و بەگشتی ژمارەی ڕۆژنامەوانه زیندانییەکان بوو بە 192 کەس.)
ڕێکخراوەکە دەستنیشانی کردووە کە هەر لە مانگی ئایاردا دۆسیە لە دژی 37 ڕۆژنامەوان کراوەتەوە و 25 ڕۆژنامەوانی دیکەش دادگەیی کراون.
هەر له و ڕاپۆرتەدا هاتووە، ڕۆژنامەوانێک لێی دراوە و بڕیاری لێپرسینەوەش بۆ ڕۆژنامەوانێکی دیکە دەرکراوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی دەستپێشخەریی ڕۆژنامەوانانی ئازاد سزای 14 ساڵ، مانگێک و 22 ڕۆژ بۆ 3 ڕۆژنامەوان بڕاوەتەوە.
(بە ئۆپەراسیۆنێکی ئابووری دەستیان بەسەر دۆغان هۆلدینگ-دا گرت. بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیش دەستیان بەسەر وەشانخانەی گیون و ڕۆژنامەی ئۆزگورلوکچوو دیموکراتی-دا گرت. بە چەندین لقی جۆراوجۆری ئەم ئۆپەراسیۆنە، هێرشیان کردە سەر خەباتکار و خەباتی مێدیای ئازاد.)
لە ڕاپۆرتەکەدا داواکراوە کە کۆتایی بە هەر جۆرە هێرشێکی سەر مێدیا بهێنرێت و ڕۆژنامەوانە زیندانیکراوەکان بەزووترین کات ئازاد بکرێن.[1]
#03-06-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,206 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!