بەردێک نەزان بيخاتە ئاوەوە بەهەزار زانا دەرنايەت
وەستای کارزان بەردی زەق دەخاتە نێو ديوارەوە، بەڵام ئەگەر وەستايەکە يان بەنناکە شارەزايی کەم بوو يان سەرەتا بوو زۆر زەحمەت دەتوانێ بەردی زەق بخەوێنتە ديوارەوە، ئينجا ئەگەر وەستايەکی نەزانيش بەسەقەتی بەردەکەی خستە ديوارەکەوە بەهەزاران وەستای لێوەشاوە ئه و قيناجی و بەدگونيەيی و خوارييەی دروستيکردووە چاک نابێتەوە، بەرد ئەگەر بخرێتە نێو ئاوەوە لەبەر سەنگ و قورساييەکەی يەکسەر دەچێتە بنی گۆمەکە و زۆر زەحمەت دەتوانرێت بهێنرێتە دەرەوە ئينجا ئەگەر ئه و کەسەی بەردەکەی فڕێداوە نەزانێت لە چ کات و ساتێک يان لە چ شوێن و ناوچەيەک بەردەکەی فڕێداوه ئەوە خۆ کار لەکارترازاوە و دەرهێنانی ئاستەنگ و ئاستەم دەبێت، بۆيە ئەم درکەيە لە کوردەواريدا بەکاردێت بۆ کارێک يان هەوڵێک بۆ ئەنجامدانی کارێک، لەلايەن کەسێکەوە کە کاری ئه و نەبێت و شارەزايی لە کارەکە نەبێت بەدڵنياييەوە سەقەتی دەکات و بەهەزار کارناس و وەستا و زانايان چاک نابێتەوە.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,106 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!