ژیڤان بەکر عەبدوڵڵا ناسناوی (ژیڤان خۆرانی)یە، لە مێژووی 8ی شوباتی ساڵی 1990دا، لە شاری #هەولێر# هاتووەتە دنیاوە. لە مێژووی 9ی 9ی 2015دا، یەکەم وتاری ڕەخنەی ئەدەبی لە حەفتەنامەی وشەدا بڵاوکراوەتەوە. لە قۆناغی سێی زانکۆی سەڵاحەدین–کۆلێژی زمان–بەشی کوردی فێرخوازە. ماخۆی دوو بەرهەمە، یەکەم بەرهەمی بە ناونیشانی (دەسنوێژ) لە ساڵی (2015)دا بە تیراژی 2000 دانە لە چاپخانەی هێڤی چاپ و بڵاوکراوەتەوە. کۆمەڵە باسێکی تێروتەسەلە لەبارەی بابەتەکانی دەسنوێژەوە، کە لە ئایینی ئیسلامدا باس کراوە. ئەم بەرهەمەی دەسەلمێنێ خودا تەنیا هیی ئیسلام و ئیسلامییەکان نییە، بەڵکوو خودای هەموو گیانلەبەر و درووستکراوێکە، ئاسایییە ڕۆژنامەنووسێک یان نووسەرێ بابەتێکی ئایینی بنووسێت، ئێجا هەر ئایینێک بێت.
بەرهەمی دووەمی کۆمەڵە چیرۆکێکی نوێیە، ئەم کۆمەڵە چیرۆکەی بە (شەکر و خوا) ناوناوە. پەرتووکی کۆمەڵە چیرۆکی (شەکر و خوا) دووەم بەرهەم و نۆبەرەی ئەدەبیی نووسەرە، ئەم پەرتووکە بریتییە لە کۆمەڵە چیرۆکێکی هەمەڕەنگ، بە چەندان تەکنیکی جیاواز چیرۆکەکان نووسراون. پەرتووکەکە، پێکهاتووە لە (کوورتە چیرۆک و کوورتیلە چیرۆک و تەنزە چیرۆک و وشە چیرۆک و ساتیرە چیرۆک و سێکسە چیرۆک و نامە چیرۆک و...تاد.) ئەم کۆمەڵە چیرۆکە لە دووتوێی پەرتووکێکی 111 لاپەڕەییدا بە تیراژی 500 دانە یەکەم چاپی ساڵی 2018 لە چاپخانەی کارۆی #سلێمانی# چاپ کراوە. نێزیکەی دوو ساڵ خەریکی نووسینی بووە. هاوکات خاوەن دەیان وتاری دیکەیە، کە لەبارەی (ڕەخنەی ئەدەبی، ڕەخنەی کۆمەڵایەتی، بابەتی ئەدەبی، مێژووی ئەدەب و چەندانی تر...) نووسیویەتی لە ڕۆژنامە بڵاوکراوەتەوە.
سێ پەرتووکی ئامادەی چاپە، ئەمانەن:
- چوارینەی شاعیرانی کلاسیکیی کوردی (چەند بەرگێک دەردەچێت).
- دیمانەی تایبەت لەبارەی وەرگێڕانەوە.
- سەربردەی کەسایەتییەکانی جیهان (لە عەرەبییەوە وەریگێڕاوە).
ڕەنگە لە داهاتوودا ئەو وتارانەی، کە ڕەخنەی ئەدەبین لە پەرتووکێکدا کۆ بکرێنەوە.[1]
ئیمێڵ: zhevanbakr@yahoo.com
مۆبایل: 07504702993
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/profile.php?id=100008410381401=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: ژیڤان بەکر خۆرانی=KTML_Link_Facebook_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,260 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!