لێکۆڵینەوەو کورداندنی: #پشکۆ نەجمەدین#
کتێبی (جیلوەی عیشقەکەی مەولاناو شەمس) لەدوتوێی 216لەپەڕەدا کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
ئەم کتێبە یەکێکی ترە لەبەرهەمەکانی نووسەر پشکۆ نەجمەدین کە لێکۆڵینەوەو کورداندنی بۆ کردووە.
لەبەشێکی کتێبەکەدا هاتووە: عیشق نەحەزەو نەئارەزوو، نەپێوەندییەکیشە بۆ شکاندنی تاسەو تێرکردنی خواست و خولیاکانی جەستەو ڕووح، عیشق لەماناو مەفهوومە نێوەکییەکەی خوێدا، خوشەویستیشی تێپەڕاندووەو نزیکی و خزمایەتییەکیشی لەگەڵ سێکس و جووڵە ڕۆمانسییەکانیشدا نییە، هەتا ئەگەر عیشقێکی مەزاجیش نەبێت و هێزێکی بزوێنەری پێوەندییەکانی نێرو مێش بێت، کە دەڵێم نێرو مێ، مەبەستم بەزاندنی سنووری نێوان ژن و پیاوەو گەرەکمە ڕەهەندێکی فراوانتری بدەمێ.
عیشق چەمکێکی قووڵی فەلسەفی و ڕووحی هەیە، مەرزەکانی شەیدابوون و هۆگری، خۆشویستن و خۆشەویستی، لێکئاڵان و بەریەککەوتنی جەستەیی دەبەزێنێت و لەڕەهەندێکی فراوان و گشتلایەندا، دەبێتە هێزێکی ئەفسووناوی بزوێنەری بوون و پێکەوەهەڵکردنی نێوان دوو جەمسەر، کە دابڕان و تەریککەوتن قبووڵ ناکات. [1]
Hinweis: Die PDF-Datei für dieses Buch ist nicht verfügbar, bitte helfen Kurdipedia, diese Datei zu erhalten! Buch senden Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,535 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!