لە دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەمدا کە لە #عەفرین# بەڕێوەدەچێت، 11 چەتەی داگیرکەر لە ڕۆژانی 5 بۆ 8ی تەمووز کوژران.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- #یەپەگە#، لە بارەی چالاکییەکانی #شەڕڤان#ان لەدژی چەتە داگیرکەرەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوکەدا هاتووە: شەرڤانانی دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەم لە ڕۆژانی 5 بۆ 8ی تەموز لەدژی چەتەکان و سەربازەکانی سوپای تورک چەند چالاکییەکی کاریگەریان ئەنجامدا، ڕۆژی 5ی تەموز لە سەر ڕێگای جندرێس بۆ ئەتما چالاکییەک لەدژی چەتەکان ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژرا، 6ی تەموز هێزەکانمان لەسەر ڕێگای ڕاجۆ بۆ ناوەندی عەفرین چالاکییەکی دیکەیان لەدژی چەتەکانی حەمزە ئەنجامدا، لەوێش سێ چەتە کوژران.
لە بەردەوامیدا ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ڕایگەیاندووە: 7ی تەموز شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکانیان وەستاند، سەرچەتەیەک بەناوی محەمەد سلێمان لەو ئۆتۆمبێلەدا بوو، کە کوژرا، هەر ئەو ڕۆژە لە سەر گردی قەستەلی سەربە شەرا چالاکییەک لەدژی پێگەیەکی چەتەکان ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا دوو چەتە کوژران، ئێوارەکەشی لە سەر ڕێگای ڕاجۆ بۆ عەفرین لەدژی کاروانێکی سەربازیی سوپای تورک چالاکی ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی سوپای تورک کوژران.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: 8ی تەموز کاروانێکی سەربازیی سوپای تورک کە بەرەو ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە دەوروبەری ماباتا بەڕێوەبوو، کرایە ئامانجی چالاکیی شەڕڤانان، لەو چالاکییەدا سەربازێک و چەتەیەک کوژران.
جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای بەرخۆدانی سەردەمەوە بۆ ئێستا دوو هەزار و 515 چەتە و سەربازی سوپای تورک کوژراون.[1]
#10-07-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,290 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!