بێدار شاعیرێکی ناوداری ناوچەی گەرمەسێر و کوردستانە، لە ڕێی هەڵبەستەکانییەوە خزمەتێکی زۆری بە بواری کەلتووری کوردی کردووە.
بابا عەلی کوڕی شێخ عەبدوڵڵا کوڕی شێخ عەلی ناوی تەواوی ئەم شاعیرەیە لە جیهانی ئەدەبدا بە بێدار ناسراوە.
ساڵی 1894 لەدێی ئاوایی گەورەی ناوچەی بنکورەی سەربە شارۆچکەی #خانەقین# لەدایک بووە.
لای باوکی و پیاوە ئایینەکانی سەردەمی خۆی خوێندوویەتی و هەر لە سەردەمی لاوێیتەوە بەدنیای ئەدەب ئاشنا بووە و دەستی بەهۆنینەوەی هەڵبەست کردووە.
بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی هەڵبەستی نووسیوە. بێدار کەسێکی کوردپەروەر بووە و ئەندامی حزبی هیوا بووە و بێدار ناوی نهێنی بووە لەو حزبەدا و دواتر بووە بەنازناوی شاعیری.
لەو سۆنگەیەوە بەشێکی هەڵبەستەکانی هەڵبەستی نیشتمانین و ئاوێنەی ڕەنگدانەوەی خەمە نەتەوەییەکان بوون.
بێجگە لەوە بێداری شاعیر هەڵبەستی بۆ عەشق و خۆشەویستی نووسیوە.
بێدار هەڵبەستی زۆری نووسیوە، بەڵام بەهۆی دۆخی سیاسییەوە بەشی زۆری هەڵبەستەکانی لەناوچوون.
ئەو هەڵبەستانەی کە ماونەتەوە لە ساڵی 2003 لەدوو توێی دیوانێکدا لەچاپ دراون.
بەداخەوە ئەم شاعیرە ناسراوەی کوردستان لە 22ی تەمووزی 1949 لە تەمەنی 55 ساڵیدا بۆ دواجار لە نەخۆشخانەی دارولسەلسی بەغدا چاوەکانی لێکنا و ماڵاوایی کرد و چووە ڕیزی نەمرانی نیشتمانەوە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 27,315 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!