نووسەر: ئۆرهان پامۆک
وەرگێڕ: سامان کەريم
بڵاوکەرەوە: ئەندێشە
بابەت: ڕۆمان
ساڵی چاپ: 2018
زمانی سەرەکی: تورکی
نۆبەی چاپ: یەکەم
سەمەرەیەک لە سەرمدا هەم چیرۆکی عەشقێکە، هەم داستانێکە، ئەم ڕۆمانە، کە ئۆرهان پاموک شەش ساڵ کاری لەسەر کردووە، بەچیرۆککردنی ژیانی مەولودی بۆزافرۆش و خۆشەویستەکەیەتی لە ئیستانبوڵ، کە سێ ساڵ نامەی عەشقی بۆ نووسیوە.
مەولود لەنێوان ساڵانی 1969 بۆ 2012دا، نزیکەی چل ساڵ لە کۆڵانەکانی ئیستانبوڵدا ماستفرۆشی، برنجفرۆشی، پاسەوانیی ئۆتۆپارک و زۆر کاری تر دەکات. لە لایەکەوە سەیری کۆڵانەکان دەکات کە پڕ دەبێت لە مرۆڤی هەمەچەشن، ڕووخاندنی بەشێکی گەورەی شار، سەرلەنوێ بنیادنانەوەی و ئەوانەی لە ئەنادۆڵووەوە دێن و دەوڵەمەند دەبن، لە لایەکی ترەوە گەواهیدەری ئەو گۆڕنکارییانەی وڵات بەناویدا تێدەپەڕێت، بەریەککەوتنە سیاسییەکان، کودەتاکان دەبێت. ئەو شتەی هەموو کات ئەو جیا دەکاتەوە لە مرۆڤەکانی تر، مەراقی سەمەرەکەی سەریەتی. بەڵام هیچ دەستبەرداری بۆزافرۆشتن نابێت لە شەوانی زستاندا، دەستبەرداری ئەو بیرکردنەوەیە نابێت کە لە ڕاستیدا خۆشەویستەکەی کێیە.
لە عەشقدا نیەتی مرۆڤ گرنگترە یاخود قیسمەت؟ ئاسوودەیی و نائاسوودەییمان پەیوەستە بە هەڵبژاردنەکانمانەوە، یاخود لە دەرەوەی ئێمەدا گەشە دەسێنن، دێن بە سەرماندا؟ کاتێک سەمەرەیەک لە سەرمدا دەگەڕێت بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە، وێنەی بەرکەوتنی ژیانی خێزان و ژیانی شار، تووڕەیی و بێچارەییی ژنان لەناو ماڵەکانیاندا دەکێشێت. [1]
Hinweis: Die PDF-Datei für dieses Buch ist nicht verfügbar, bitte helfen Kurdipedia, diese Datei zu erhalten! Buch senden Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,515 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!