#نەتەوە یەکگرتووەکان# ڕایگەیاند، لە عێراق و سووریا 30 هەزار چەکداری #داعش# هەن و مەترسی زۆر لەسەر ئەم دوو وڵاتە دروستدەکەن.
تیمی چاودێریکردنی سزاکانی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی لەبارەی بوونی هێزەکانی داعش لە عێراق و سووریا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، سەرباری شکستی گەورەی داعش و وەستانی دزەکردنی کەسانی بیانی بۆ نێو ڕیزەکانیان، بەڵام نزیکەی 30 هەزار چەکدار و ئەندامی داعش لەم دوو وڵاتەدا هەن و هەزاران لەم چەکدارانەش بیانین.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، نزیکەی سێ بۆ چوار هەزار چەکداری داعش لە لیبیا هەن و بەشێکیشیان گواستراونەتە ئەفغانستان.
ئه و تیمە، بەشێوەیەکی ڕێکخراو، هەر شەش مانگ جارێک ڕاپۆرت لەبارەی ڕێکخراوە تووندئاژۆکان ئامادەدەکەن و ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەن و لە دوایین ڕاپۆرتیاندا باس لەوە دەکەن، سەرباری هەموو گوشارەکان، کەچی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆڕاگر بووە و دەشتوانێت لەنێو خاکی سووریادا کردەوەی هەبێ. بەڵام لە عێراق خاکی لەژێردەست نییە، بەڵام شانە نوستووەکانیان زۆر چالاکانە کاردەکەن و بەشێوەی گرووپی بچووک ئامانجەکانیان دەپێکن.[1]
#14-08-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,702 mal angesehen