کەری دوژمنيشت بگێی هەرباشە
خوێندوومەتەوە کە ئەمريکيەکان دەڵێن(ئاساييە دوژمن بێتە ووڵاتەکەتەوە، بەڵام ئاسايی نيە بێ زيان لێی دەرچێت) هەڵبەت ئەم ئيديۆمە کوردييەش چەمکێکی لەوشێوەی ووتە ئەمريکيەکەی تێدايە، چونکە دوژمن دوژمنی تۆيە بەخاک و ئاو و مرۆڤ و بونيادەم و ژيارييەوە ئينجا هەر زيانگەياندنێک بەدوژمن مايەی نيگەرانی دووژمن و ئاسودەيی دەستوەشێنەکەيە، زۆرجار لەسەر ئه و ئيديۆمە داکەوتەيە(واقيعيە) لەنێوان دوو خاوەن زەوی وزار و ئاغا و کێخواوە شەڕێکی گەورە لەسەر کەر گاينی يەکتری ڕوويداوە و بە نەنگی و لەنگی لێکدراوەتەوە چۆن دەبێت کەری ئێمە بگێن، هەندێجار سەری بردووە بۆ کوشتن بەهۆی کەر گاينەوە هەر لەبەر ئەمەشە کورد بەدرکە و کينايەوە دەڵێت(کەری دوژمنيشت بگێی هەر باشە) وەک چۆن بۆ ڕەزيلان ووتراوە(هەر موويەک لەبەرازی ببتەوە).
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,900 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!