کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان
کرێکاران و چەوساوەکانی زاگڕۆس
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەروەک ئاگادارن ڕۆژی 3ی خەرمانان، کاک شەریف باجوەر و هاوڕێیانی لە کاتی بەرەنگاریکردن لە دارستانەکانی زاگڕۆسی نیشتمانمان، لە بەرانبەر پەیامهێنەرانی تاریکی و دژبەرانی مافەکانی مرۆڤ و چەوسێنەرانی نەتەوەکەماندا، بەشێوەیەکی گوماناوی شەهیدکران.
ئەگەر شەهید شەریف و هاوڕێیانی بەکردەوە بەرەنگاری هەوڵی لەنێوبردن و سووتانی وڵاتەکەمان نەبوونایەتنەوە و لە گۆڕەپانی چالاکیدا، لمۆزی چەوسێنەرانیان نەدایە لە عەرز، ئەگەر لە ماڵەکانیان دانیشتایەتن و تەنیا سەیرکەری ڕووداوەکان بوایەتن یان بەدانی نووسراوەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێیان وابوایەت کە ئەرکی خۆیان بەجێگەیاندووە، بێگومان دوژمنیش هەڕەشەی لێنەدەکردن و پیاوکوژان ژیانیان لێ تاڵ نەدەکردن و لە کۆتاییشدا ئاوا ترسنۆکانە و ناجوامێرانە شەهید نەدەکران، بەڵام کاک شەریف وهاوڕێیانی لەوکاتەوە کە بڕیاری ڕاسان وپشتکردن لە دەستەوەستانی ودەستەمۆبوونی داگیرکەرانی نیشتمانیان دابوو، چاوەڕوانی وەها ڕووداوگەلێکیشیان دەکرد و دەیانزانی خەبات بۆ ڕزگاری یەکجاری لە چنگ چەوسێنەرانی خاک و ژینگە ونەتەوە قوربانی دەوێت و بە قسەی بێکردەوە بەهیچ کوێ ناگات.
ئەو هاوڕێیانە هەموو نرخێکیان لە پێناو ژیانێکی ئازاد و بەدور لەهەر چەشنە چەوسانەوەیەک بەکەم دەزانی و هەر لەو ڕێگەیەشدا گیانی خۆیان کردە قوربانی ژیانێکی باشتر و بەختەوەرانە و وانەی خەبات و خۆڕاگری وئامادەبوون لە بواری کردەوەدا بۆهەمیشە بە ئێمەی ڕێبواری ڕێگایان دەڵێنەوە.
ئێمە وەک بەشێک لە کرێکارانی شارەکانی #بۆکان# و #سەقز#، هیوادارین خەڵکی چەوساوە و شۆڕشگێڕی وڵاتەکەمان بەهەوڵ وتێکۆشانی خۆیان درێژەدەری ڕێبازی پڕ لە سەروەری شەهیدانمان بن و لە هەمان کاتیشدا هەوڵەکانی خۆمان چڕبکەینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەم پیلانە سامناکە و یەکگرتووانە و بەکردەوە تەخت و بەختی داگیرکەران ڕاماڵین و دونیایەک بونیاد بنێین کە تێیدا بەشێک لە مرۆڤەکان، ژینگە و مرۆڤەکانی تر نەچەوسێننەوە.
سەرکەوێ خەبات و ڕاسانمان بۆ دونیایەکی جوانتر
بەشێک لە کرێکارانی بۆکان و سەقز
#29-08-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,656 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!