لە عەرەبیەوە: ڕێبین ڕەسول ئیسماعیل
لەم کتێبە دا نیچە بەتەواوی دژایەتی ڤاگنەری دەکات، بەهۆی ئەو ئاوازە و هونەری پێشکەشی دەکات، دەبێ ئەوە بزانین، پێش گەڕانەوەی ڤاگنەر بۆ ئەڵمانییە، نیچە کەسێک بوو زۆر کاریگەری ڤاگنەری لەسەر بوو، بە مامۆستایی خۆی دەزانی، بەڵام کاتێک ڤاگنەر گەڕایەوە بۆ ئەڵمانیا شانۆیەکی پێشکەش کرد لەم شانۆییە کڕنووشی بۆ خاچی مەسیح برد، نیچە زۆری پێناخۆش بوو، لەم کتێبە نیچە خۆی دەڵێ هێزی ڕۆشتنم نەبوو، کاتێک ئەم دیمەنەم بینی، لە شەرمەزاریدا تووشی لەرزین هاتم، هەروەها خاڵێکیتر ڕەقی لە ڕەگەز پەرستی بوو، ڤاگنەر لە زۆر هونەرەکەیدا گاڵتەی بە یەهوود کردووە، بۆییە نیچە لەم کتێبە دا دەڵێ پێویستە ئینجا دژایەتی ڤاگنەر بکەم، ئاواز و هونەرەکەی بە تێکدانی مێشک ناودەبات، لە زۆر شوێندا هونەرەکەی بێ بایەخ ناو دەبات، هەروەها لە کتێبی (ئەوە مرۆڤە) نیچە دەڵێ ڤاگنەرم خۆش دەوێ بەس ڕەقم لەکارەکانیەتی.[1]
Hinweis: Die PDF-Datei für dieses Buch ist nicht verfügbar, bitte helfen Kurdipedia, diese Datei zu erhalten! Buch senden Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,363 mal angesehen