ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل #هەپەگە# لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە چوارچیوەی قۆناغی دوویەمینی بەرخۆدانی سەردەم لە#عەفرین#، هێزەکانیان لەدژی داگیرکەران زنجیرەچالاکییان ئەنجامداوە.
#شەڕڤان#ان لە دەرووبەری عەفرین وشێراوا سوپای تورکیا وچەتەکانیان کردە ئامانج.
لە ڕاگەیەنراوەکەی #یەپەگە#دا هاتووە کە لە3ی ئەیلوول/12ی خەرمانان هێزەکانمان لە گوندی خالتا-ی عەفرین هێرشیان کردە سەر بارەگای سەربازی چەتەکانی کەتیبەی تەحریری شام.لە ئەنجامی ئەوچالاکییەدا بارەگاکە بەتەواوی تێکشکا. لەو چالاکییەدا 6 چەتە کوژران وچەندین چەتە بریندار بوون.
لەهەمان شەودا شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی تەحریی شامیان کرادە ئامانج، لەو چالاکییەدا سەرچەتەیەک و 5 چەتەی دیکە کوژران.
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە کە یەکینەیەکی شەڕڤانان لە نێوان گوندی گۆبەلێ وباسیلێ-ی شێراوا لە دژی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان چالاکییان ئەنجامداوە. لەو چالاکییەدا 4 چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە ئاشکرای کرد کە لەناو چەتە کوژراوەکاندا فەرماندەیەکی توگای 23 تێدایە کە ناوی ئەحمەد سەمیرە و بەگشتی ژمارەی کوژراوەکان گەییشتووەتە 15 کەس.[1]
#04-09-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,840 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!