سەنگەر نازم حوسێن
لە 1989#هەولێر# لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەو شارە تەواو کردووە، لە 2011 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردی لە #زانکۆی کۆیە# وەرگرتووە و لە 2015 لە #زانکۆی سەڵاحەدین# ماستەری لە ئەدەبی هاوچەرخی کوردی و فارسی وەرگرتووە، ئێستا مامۆستایە لە زانکۆی کۆیە، جگە لە زمانی دایک فارسی و عەرەبی دەزانێت و کاری وەرگێڕانی لەم دوو زمانەوە بۆ کوردی کردووە. تا ئێستا چەند بەرهەمێکی نوسیووە و وەرگێڕاوە و بڵاوی کردوونەتەوە لەوانە. ژانرە ئەدەبییەکان لەگەڵ د. ڕێزان ساڵح مەولوود. ڕێبازە ئەدەبییەکان وەرگێڕان لە فارسییەوە لەگەڵ د. هیمداد حوسێن. کۆمەڵناسیی ئەدەب وەرگێڕان لە فارسییەوە لەگەڵ د، هیمداد حوسێن. قەحپە بەڕێزەکە شانۆنامەی سارتەر لە عەرەبییەوە لەەڵ د. هیمداد حوسێن. ئازارەکانی ڤارتەر گۆتە، لە فارسییەوە لەگەڵ د. هیمداد حوسێن. بنەما و میتۆدەکانی ڕەخنەی ئەدەبی لە فارسییەوە لەگەڵ د. هیمداد حوسێن. ساڵنامەی کۆچی و زایینی فریمان جرنفیل وەرگێڕان لە عەرەبییەوە. کاماسوترا، سێکسناسی هیندی لە عەرەبییەوە. ئەدەبی منداڵان لە عەرەبییەوە.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,810 mal angesehen