کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان سزای دارایی حەوت لیست و قەوارە دەدات.
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی ڕۆژنامەڤانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، لە یەکەم ڕۆژی بانگەشەدا چەند لایەنێک لەوانەش پارتی، یەکێتی و بەرەو ئیسڵاح بە بڕی پارەی جیاواز سزای دارایی دراون.
کۆمیسیۆن دەڵێت، ئەو قەوارانە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکانی بانگەشەکردن و بانگەشەی پێشوەختە سزادراون.
- قەوارەی یەکێتی بە بڕی سێ ملیۆن دینار.
- قەوارەی پارتی بە بڕی سێ ملیۆن دینار.
- قەوارەی بەرەو ئیسڵاح بە بڕی یەک ملیۆن دینار.
- قەوارەی پارتی گەشەپێدانی تورکمان بە بڕی یەک ملیۆن دینار.
- قەوارەی پارتی چاکسازی تورکمانی بە بڕی یەک ملیۆن دینار.
- قەوارەی ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری بە بڕی یەک ملیۆن دینار.
- تاکی ئەرمەن (یروانت نیسان مارکۆس) بە بڕی 500 هەزار دینار.
لە یەکەم ڕۆژی بانگەشەدا تەنیا #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە فەرمی بانگەشەی هەڵبژاردنیان دەستپێکرد و ئاهەنگی جەماوەریان ئەنجامدا.[1]
#11-09-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,100 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!