ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی 22-23ی ئەیلوول\31ی خەرمانان - 1ی ڕەزبەردا لە ناوچەی بارزان-ی باشووری کوردستان و ناوچەی قلابان-ی شرناخ لایەنی کەم 10 سەربازی تورکیا کوژراون.
هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەستنیشانی کردووە، لە ناوچەی لیجەی #ئامەد# لەنێوان سەربازانی سوپای تورکیا کە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردبوو و گەریلاکان شەڕ ڕوویداوە و زۆر سەرباز کوژراون. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، 2 گەریلای هەپەگە بۆ ئەوەی بە دیل نەگیرێن، بۆمبەکانی خۆیان بەخۆیاندا تەقاندووەتەوە و شەهید بوون.
دەقی ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
$لە بارزان 10 سەرباز کوژران$
(هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، ڕێکەوتی 23ی ئەیلوول\1ی ڕەزبەر کاتژمێر 6:30 لە دژی سەربازانی سەر گردی بایراک-ی سەر بە ناوچەی بارزان-ی باشووری کوردستان چالاکییەکیان کرد. لە چالاکییەکەدا لە 3 قۆڵەوە لە سەنگەر و ڕەبایەکانی سەربازان درا و زۆر سەنگەر ڕووخێنران و ئەوەندەی ڕوون بوویەوە 6 سەرباز کوژران. لە ئەنجامی بۆمباران سوپای تورک لە دوای چالاکییەکە، ئاگر لە ڕەز و باخچەی هاوڵاتییانی ناوچەکە کەوتەوە.
$لە قلابان 4 سەرباز کوژران$
22ی ئەیلوول\31ی خەرمانان هێزەکانمان لە دژی سەربازانی سەر گردی ئەلەموون-ی سەر بە ناوچەی قلابان-ی شرناخ چالاکییەکیان کرد. لە چالاکییەکەدا بەشێوەیەکی کاریگەر لە سەنگەر و ڕەبایەکانی سەربازان درا. ڕەبایەک، چادرێک و کابینەیەک بەتەواوی ڕووخێنران، ئەوەندەی ڕوون بوویەوە 4 سەرباز کوژران.
$ئۆپەراسیۆن و شەڕ لە ئامەد$
22ی ئەیلوول\31ی خەرمانان کاتژمێر 19 سوپای تورک بە پشتیوانی فڕۆکەی سیخووڕیی بێفڕۆکەوان لە دەوروبەری گوندی زەنگەسۆر-ی سەر بە ناوچەی لیجە-ی ئامەد دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. ڕێکەوتی 23ی ئەیلوول\1ی ڕەزبەر کاتژمێر دەوروبەری 12:10ی شه و فڕۆکەجەنگییەکان و کۆپتەرەکان بەچڕی بۆمبارانی ناوچەکەیان کرد. لە دوای بۆمبارانەکە بە کۆپتەری سکۆرسکی سەرباز لە ناوچەکە دابەزێنران و شەڕ لەنێوان هێزەکانمان و ئەواندا هاتە ئاراوە. لەم شەڕەدا زۆر سەرباز کوژران و بریندار بوون، بەڵام هەژماری کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە. 2 هاوڕێمان کە هەتا دوایین فیشەک لە دژی دوژمن شەڕیان کرد، بۆ ئەوەی بە دیل نەگیرێن بۆمبەکانی خۆیان بەخۆیاندا تەقاندنەوە و شەهید بوون. دواتر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین. ئەم ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییە هەمان ڕۆژ کاتژمێر 3 پاشەکشەی کرد.)[1]
#24-09-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,388 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!