گام لەو جوتەی نيه
جوتکردن پيشەيەکی کشتياری و وەرزێريە بەگوێرەی(بەر و گاجوت) زەوی کشتوکاڵی دەدرێتە بەر(گاسن) و دەکێڵرێت، هەر کەسێک گايەکی لەجوت بێت دڵی بەجوتکردنەکە و کارەکە خۆشە و ئەگەر زەوی و دەغل و دانی تۆوە کراويش خۆی خاوەنی نەبێت بەهۆی گاکانيەوە دەستخۆشی و ستايشێکی وەچنگ دەکەوێت، بەڵام ئەگەر گاجوتەکان هيچ پەيوەندييەکان بە يەکێکەوە نەبێت چ باکی نيە لە چۆنيەتی جوتکردن و جۆتيارييەکە، هەڵبەت قازانج و زيان بەر خاوەن گاجووت دەکەوێت بەپێچەوانەشەوە ئەگەر هيچ پەيوەنديەکت بەجووت و گاجوتەوە نەبێت ئەوا نه زيان نە قازانجت بەردەکەوێت، ئينجا ئەم حاڵەتە بووە بەدەربڕ و ئيديۆم لە ناو کورداندا دەوترێت(گام له و جوتەی نيە) ئەمەش بۆ کارێک يان هەڵوێستێک يان ئيشێک دەوترێت کە لە دوور و نزيک پەيوەندی بەتۆوە نەبێت نه لەقازانج و نە لە زيانی هاوبەش نەبيت.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,365 mal angesehen