ئاژانسی کوردپا: 18 کەس لە پارێزگای #سنە# بە هۆی گیرۆدەبوون بە مادەی سڕکەر لە 5 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، گیانیان لە دەست داوە.
بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاساییی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: لە سەرەتای پێنج مانگی ئەمساڵ، 18 کەس بە هۆی بەکاربردنی مادەی سڕکەر لەو پارێزگایە گیانیان لە دەست داوە.
غوڵامڕەزا هومایوونی، هەروەها لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتی مێهر ڕاگەیاند: 18 پیاو بە هۆی گیرۆدەبوون بە مادەی سڕکەر، لە 5 مانگدا، گیانیان لە دەست داوە و ئەمە لە حاڵێکدایە، کە ڕێژەی گیان لەدەستدراوانی مادەی سڕکەر لە ساڵدا 14 کەس بوون.
ناوبراو هەروەها دەڵێت: ئەو 18 کەسە کە لەو ماوەیەدا گیانیان لە دەست داوە، هەموویان پیاو بوون و ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕێژەی گیان دەستدراوانی بەکارهێنەری مادەی سڕکەر، لە پێنج مانگی ساڵی ڕابردوودا 14 کەس بوون، کە لەو 14 کەسە یەکیان ژن بووە.
غوڵامڕەزا هومایوونی، هەروەها ئاماژەی بە شەڕ و کێشەی لە ئاستی ئەو پارێزگایە کرد و ڕایگەیاند: لە پێنج مانگی ئەمساڵدا، 5 هەزار و 258 کەس بە هۆی شەڕ و کێشە سەردانی پزیشکی یاسایییان کردووە.
ئەو بەرپرسە حکوومەتییە، هەروەها ئاماژەی بەو ڕێژەیە بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو کرد و وتی: ماوەی ئاماژەپێکراو لە ساڵی ڕابردوودا، 4 هەزار و 986 کەس بوون، کە سەردانی ناوەندی پزیشکی یاسایییان کردووە و سکاڵایان تۆمار کردووە و ئەمەش بە نیسبەت ئەمساڵ 4 لەسەد ڕووی لە زیادبوون کردووە.
لە کۆی سکاڵاکەران لە ناوەندی پزیشکی یاسایی، لە 5 مانگی ئەمساڵدا، 3 هەزار و 856 کەس پیاو و و 402 ژن بوون.[1]
#26-09-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,182 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!