بێسنی یا بەهسنی یەک لە ناوچەکانی سەربە شارۆچکەی #سەمسوور#ی پارێزگای #ئادیامان#ی باکووری کوردستانە. ناوچەیەکی دێرین و گرنگە لە ڕۆژئاوای سەمسوورە. فراوانی زەوییەکەی 1.330کم²، بەرزی لەڕووی دەریاوە 1.050م. 8 شارەدێی و 52 گوند و 61 مەزرە لە سنوورەکەیدا. بە پێی ئاماری ساڵی 2000 ژمارەی دانیشتوانەکەی 36.123 کەسە، تەوانی گوندەکانی ژمارەی دانیشتوانیان 108.667 کەسە.
هەمیشە ناوەدێکی گرنگی دەسەڵاتدارانی کوردی بووە میرەکانی لە ناوچەکانی دەریای سپی و #دیلۆک# و ڕوحا فەرامان ڕەواییان کردووە. لە ساڵی 1620 لە ئامارەکاندا 16.000 کەسی تێدا ژیاوە. عوسمانییەکان زۆرجا خستوویانەتە سەر #ئامەد#، #گورگوم#، #مەلاتێ# و دیلۆک، یا ویلایەتەکانی باشوور، ساڵی 1954 خراوەتە سەر سەمسوور.
وەک بەشێکی کوردستان لەڕووی مێژووییەوە ژێر دەستەی(ماد، هووری، میتانی، ئاسووری، فارس، مەکدۆنی، ڕۆم، عەرەب، مەغول
و عوسمانییەکان نەبووە، بێسنی هەمیشە وەک هەرێمێکی سەربەخۆ لەژێر دەسەڵاتی میرە کوردەکان بووە.
لە ڕووی مێژووییەوە ناوەکەی وەک (بێسنی، باهسنا، بەتهەسنا، بەهەس، بەهەسنی) هاتووە.
ئەم شارەدێیانە دەکەونە سنووری بێسنییەوە: ئەسکیکۆ، کێسوون، کۆسەجەلی، مێمالی-مهمانلی، ساریاپراک، سواری، سۆفراز و شامبەدیا
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,284 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!