کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکان
#پێشمەرگە# قارەمانەکان
جەماوەری خۆڕاگری کوردستانی خۆشەویست
سڵاوێکی گەرمی کوردانەتان لێبێت
پیرۆزبایی لە گشت خەڵکی کوردستان دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی هەڤاڵ دکتۆر #بەرهەم ساڵح# بە سەرۆکی کۆماری عیراق لە هەڵبژاردنێکی دەستووری دیموکراسیانەی ئازاد لە پەرلەمانی عیراق.
هەڵبژاردنی هەڤاڵێکی دڵسۆزی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە سەرۆک کۆمار جێگای متمانەو خۆشەویستی خەڵکی عێراقە، هەر بەم بۆنەیەوە سوپاسی بێ پایانی خۆم ئاراستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکەم کە پشتگیری کاندیدی یەکێتیان کرد لە پڕۆسەیەکی دیموکراسیانە هەڵیان بژارد بە سەرۆکی هەموو عێراق، لە کاتێکدا پیرۆزبایی لە ناخی دڵمەوە لە کاک دکتۆر بەرهەم دەکەم، لە هەمان کاتدا داوای لێدەکەم ڕۆڵی بەرچاوو کاریگەر و چالاکانە لەگشت بوارەکاندا ببینێ، هەروەها پاراستن و ڕێزگرتن لە یەکڕیزی گەلی کوردستان.
خۆشەویستان
ئەم پۆستە پۆستی هەموو خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانە بە تایبەت کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکان، وەرگرتنی ئەم پۆستە بە هەڵبژاردن لە ڕۆژێک کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی هەڤاڵ (#مام جەلال#)، بەم بۆنەیەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە وەک هەردەم هەوێنی برایەتی و یەکڕیزی بووە تەئکیدی ئەوە دەکاتەوە کە ببێتە فاکتەری بەهێزبوونی ڕیزەکانی ناوماڵی کوردو بەتایبەت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
هەربژی کورد
هەربژی کوردستان
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#02-10-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,445 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!