ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی خۆی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە ڕایگەیاند، ڕۆژی 4ی تشرینی یەکەم\12ی ڕەزبەر لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەک ئەنجام دراوە و 2 سەربازی تورکیا کوژراون. ئاشکراشی کردووە، لە ناوچەی ئەلکێی سەر بە پارێزگەی وان #کۆڵبەر#ێک لە لایەن سوپای تورکیاوە کوژراوە.
دەقی ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش تێکشکێنرا
(هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیدا کە لە سەرانسەری هەرێمی سەرحەد دەستی پێکردووە، ڕۆژی 3ی تشرینی یەکەم\11ی ڕەزبەر کاتژمێر 7:30 لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی بازیدی ئاگری چالاکیی هاوکاتیان ئەنجام دان.
هێزەکانی یەژا ستار (یەکینەکانی ژنی ئازاد) لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کیرپی که ئەندامانی تیمە نهێنییەکانی هەڵگرتبوو و بەره و سەربازگەی گوربوولاک دەچوو، چالاکییەکیان کرد. لەنزیکەوە بەتووندی لە ئامانجەکە درا و ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی تێکشکێنرا.
هێزەکانمان جارێکی دیکە گردەکانی پاراستنی سەربازگەی ڤەدات ئۆزکایا و سەربازگەی ئایی بەگ-یان کردە ئامانج و چالاکییەکیان ئەنجام دا. لەم چالاکییەدا بەتووندی لە سەنگەر، ڕەبایە و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی هەردوو گردەکە درا و تانکێک و ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش و ئامێری ڕادار تێکشکێنران. لەم چالاکییە هاوکاتانەدا، ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە 11 سەرباز کوژراون و 7ی دیکەش بریندار بوون. هێزەکانی داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە ئۆبوس و هاوەن تۆپبارانی ناوچەکەیان کرد.
چالاکی لە چەلێ
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، ڕۆژی 4ی تشرینی یەکەم\12ی ڕەزبەر کاتژمێر 12:30 لە دژی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی خەرەگۆلی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجام دا. لەم چالاکییەدا که بەتووندی لە سەنگەر و ڕەبایەکان درا، 2 سەرباز کوژران. هێزەکانی داگیرکەر بە ئۆبوس و هاوەن دەوروبەریان بۆمباران کرد.
کۆڵبەرێک کوژرا
1ی تشرینی یەکەم\9ی ڕەزبەر هێزەکانی داگیرکەر لە دەڤەری دۆڵی ماسیئۆری سەر بە ناوچەی ئەلکێی پارێزگەی وان دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. هێزەکانی داگیرکەر کە لە گەڕان و پشکنیندا بوون، کۆڵبەرێکیان لەسەر هێڵی سنوور کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژیانی لەدەستدا. ئەم ئۆپەراسیۆنە 3ی تشرینی یەکەم\11ی ڕەزبەر پاشەکشەی کرد.)[1]
#05-10-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,104 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!